یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

وه‌زیری پێشووی ڕێگا و بان و گواستنه‌وه‌ی ئێراق ریندانی بۆ بڕایه‌وه‌

وه‌زیری پێشووی ڕێگاو بان و گواستنه‌وه‌ی ئێراق به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی دراوی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ بڕایه‌وه‌. به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی شه‌فه‌ق نیوزی ئێراق،دادگه‌ی که‌تنی به‌سره‌ له‌ باشووری ئێراق پاش دادگه‌یی کردنی "لؤی حاتم العرس "، وه‌زیری پێشووی ڕێگا و بان و گواستنه‌وه‌ی ئێراق ، به‌ بێ ئه‌وه‌ی خۆی له‌ دادگه‌دا ئاماده‌ بێ، بڕیاری حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ بڕیوه‌.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ وه‌زیری پێشووی ڕێگا و بان و گواستنه‌وه‌ی ئێراق تۆمه‌تباره‌ به‌ که‌ڵک وه‌رگرتنی نایاسایی له‌ پۆسته‌که‌ی وه‌کوو وه‌زیر و مۆر کردنی گرێبه‌ست به‌ شێوه‌ی نایاسایی له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کی نێوخۆیی.
دادگه‌ی که‌تنی به‌سره‌ بڕیاری گرتنی "لؤی حاتم العرس " و بلۆکه‌ کرانی هه‌موو داراییه‌کانیشی ده‌رکردووه‌. به‌ سه‌رنج دانی ئاماده‌ نه‌بوونی تۆمه‌تبار له‌ دادگه‌ ، پێداچوونه‌وه‌ به‌ سه‌ر بڕیاری ده‌رکراو گونجاوه‌.
ماوه‌یه‌که‌ شاره‌ جۆربه‌جۆره‌کانی ئێراق بووه‌ به‌ گۆڕه‌پانی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری که‌ سوور و پێداگرن له‌ سه‌ر پێویستیی کۆتایی هاتنی خێراتری گه‌نده‌ڵیی ئیداری و ئابووری و به‌زر بوونه‌وه‌ی ئاستی راژه‌کاریی گشتی.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراقیش له‌ پێناو به‌جێ هێنانی راسپێرییه‌کانی مه‌رجه‌عییه‌تی باڵا و پاش پشت راست کرانه‌وه‌ی له‌ په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته‌، چاکسازیی سیاسی و ئابووریی ده‌ست پێ کردووه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: عێراق | سه‌ردان: 306 | Like: 0

can't open file