یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

وه‌زیری ئیتلاعاتی ئێران: بیانییه‌کان بۆ سیخوڕی کردن ده‌س له‌ هیچ ناپارێزن

وه‌زیری ئیتلاعاتی ئێران وتی؛ بیانییه‌کان له‌ ژێر ناوی هه‌ر شتێکه‌وه‌ له‌وانه‌ دیتنه‌وه‌ی کار له‌ ئینتێرنێت هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ سیخوڕی کردن. حوججەتولئیسلام وەلموسلمین "سه‌ید مه‌حموود عه‌له‌وی"وه‌زیری ئیتلاعاتی ئێران شه‌وی سێشه‌ممه‌ له‌ به‌رنامه‌ی "ڕوانینی یه‌ک"ی که‌ناڵی یه‌کی ته‌له‌ڤزیۆنی ئێران به‌ پێداگری له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ر که‌سێکی بیانی که‌ دێته نێو خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ ده‌که‌وێته‌ بن چاوه‌دێریی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان، وتیشی: ئێستا ئیتر ده‌زگه‌کانی هه‌واڵگری و سیخوڕی که‌متر ڕێگای فیزیکی تاقی ده‌که‌نه‌وه‌، چوونکه‌ ئه‌وان ئیتر ده‌توانن له‌ ڕێگای ئینتێرنه‌ت و تۆره‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه‌، زانیارییه‌کی زۆر کۆ بکه‌نه‌وه‌ و هه‌ر بۆیه‌ که‌متر به‌ شێوازی کۆن سیخوڕ ده‌نێرنه‌ نێو وڵاته‌وه‌.
وه‌زیری ئیتلاعاتی ئێران به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران کۆنترۆڵی هه‌موو دۆخه‌که‌یان له‌ ده‌ستدایه‌، وتیشی: ئه‌و کاته‌ی هه‌موو له‌ دابین کردنی ئاسایشی وڵات به‌شدار بن، ئاسایش و هیوری به‌ خه‌رجێکی که‌متره‌وه‌ داده‌مه‌زرێ و ئه‌و ڕووداوانه‌ی که‌ ده‌توانن مه‌ترسی بن له‌ سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌، ده‌بنه‌ هه‌ل و ده‌رفه‌ت. حوججەتولئیسلام وەلموسلمین عه‌له‌وی ڕاشکاوانه‌ رایگه‌یاند؛دوژمنان ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن بۆ زه‌بر دان له‌ کۆماری ئیسلامیی ئێران و ده‌زگه‌کانی هه‌واڵگریی جۆربه‌جۆر هه‌وڵێکی بێ وچان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی ئێران بخه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌،چوونکه‌ بۆ ئه‌وان ته‌حه‌مول ناکرێ ئێران له‌ ئاسایش و هیوریی ته‌وادا بێ ،به‌ڵام ده‌ڤه‌رو دراوسێکانی له‌ ئاڵۆزی و بشێویدا بن.
وه‌زیری ئیتلاعاتی ئێران وتیشی؛ له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا لایه‌نه‌ تیرۆریستییه‌کان به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه‌ زه‌بر له‌ ئاسایشی ئێران بده‌ن، به‌ڵام هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ زانیارییه‌کی به‌ربڵاو و به‌ڕۆژیان له‌به‌رده‌ستدایه‌ ، هه‌وڵه‌کانی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستیانه‌یان پووچه‌ڵ کردۆته‌وه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: ئێران | سه‌ردان: 262 | Like: 0

can't open file