شه‌ممه‌ ۲۷ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

وشداری سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراق له‌ حاند ته‌قه‌ کردن له‌ نێو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌

سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراق وشداری دا له‌ حاند ته‌قه‌ کردن له‌ نێو خۆپیشانده‌رانی ئێراقیەوه‌. به‌ پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی شه‌فه‌ق نیوز؛ "حه‌یده‌ر عه‌بادی" سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراق ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ی فه‌یس بووکه‌که‌یدا شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانی به‌ هێڵی سوور وه‌سف کرد و وتیشی: به‌لاڕێدا بردنی ئاراسته‌ و ئامانجی خۆپیشاندانه‌کان و زه‌بر دان له‌ که‌سایه‌تیی خۆپیشانده‌ران به‌ مه‌به‌ستی که‌لێن نانه‌وه‌ له‌ نێو شاروومه‌ندان و هێزه‌ ئه‌منییه‌کان و هه‌روه‌ها تێکدانی ئه‌و پێوه‌ندییانه‌، له‌ ئامانجه‌کانی پیلانگێڕان دێته‌ ئه‌ژمار.
سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراق به‌ ئاماژه‌ به‌ دابه‌زینی به‌رچاوی گه‌نده‌ڵی له‌ دام و ده‌زگه‌ ئه‌منییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ و هه‌روه‌ها پێداگری له‌ سه‌ر داکۆکیی ده‌وڵه‌ت له‌ خه‌ڵک، وتیشی؛ ده‌وڵه‌تی ئێراق چاکسازی ده‌ست پێ کردووه‌ و هه‌رگیز ڕایشی ناگرێ.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-26 | په‌نجه‌ره: عێراق | سه‌ردان: 767 | Like: 0

can't open file