یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

وشداری دانی سوپای یه‌مه‌ن به‌ شارومه‌ندانی سه‌عوودی

سوپای یه‌مه‌ن وشداریی دا به‌ شارومه‌ندانی سه‌عوودی له‌ باشووری عه‌ره‌بستان هه‌تا له‌ پێگه‌ سه‌ربازی و فڕۆکه‌خانه‌کان دوور بکه‌ونه‌وه‌. به‌پێی ڕاپۆری که‌ناڵی ئه‌لمه‌ناری لوبنان، شه‌ره‌ف لوقمان وته‌بێژی فه‌رمیی سوپای یه‌مه‌ن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ وه‌ڵامی سوپاو لیژنه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی به‌ته‌نیا بژارده‌ زانی له‌هه‌مبه‌ر تاوانکارییه‌کانی رژیمی ئالی سه‌عوود و داوای له‌ شارومه‌ندانی سه‌عوودیی دانیشتووی شاری ئه‌بها کرد، له‌ پێگه‌ سه‌ربازیی و فڕۆکه‌خانه‌کان دوور بکه‌ونه‌وه‌.
هێزه‌کانی سوپاو هێزه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کانی یه‌مه‌ن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ په‌ره‌سه‌ندنی په‌لاماره‌کانی رژیمی سه‌عوودی بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ ، پێگه‌ی سه‌ربازیی مه‌شعه‌ل له‌ باشووری عه‌ره‌بستانیان داگیرکرد.
عه‌ره‌بستان له‌ بیست و شه‌شی مارسه‌وه‌ تاکوو ئێستا ناوچه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی یه‌مه‌نی داوه‌ته‌ به‌ر په‌رلامار که‌ کوژرانی هه‌زاران شارومه‌ندی یه‌مه‌نیی لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-24 | په‌نجه‌ره: ده‌سدرێژی بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن | سه‌ردان: 161 | Like: 0

can't open file