یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

هەوڵە بێ ئاکامەکانی فوئاد مەعسوم بۆ چارەسەریی کێشەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق

سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێراق لە هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سەرۆکایەتی هەرێم بێ ئاکام ما. هەواڵدەری ئێراقی واع، رۆژی هەینی راپۆرتی دا فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری ئێراق کە بە ئامانجی نەهێشتنی ناکۆکییەکان و چارەسەرکردنی کێشەی سەرۆکایەتی هەرێم، سەردانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی کردبوو بە بێ هیچ دەسکەوتێک گەڕایەوە بەغدا.
فوئاد مەعسوم لەو سەردانەی دا بۆ هەرێمی کوردستان لەگەڵ جەڵاڵ تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێکی کوردستان، کۆسرەت ڕەسوڵ جێگری سەرۆکی هەرێم و برێت مەک کورک جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و یان کۆبیچ نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق کۆبوەوە.
پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی لە ڕۆژی سێشەممەوە بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەی سەرۆکایەتی هەرێم وتووێژی چڕوپڕیان دەست پێ کردوە ، ئەوەش لە حاڵێک دایە کە دانوستانەکانی مانگی پێش بە هیچ کوێ نەگەیشتن و بێ ئاکام مان.
ئەوەش لە حاڵێک دایە رۆژی سێ شەممەی رابردوو ئەنجومەنی شۆڕای هەرێمی کوردستانی عێراق دەنگی بە درێژکرانەوەی ماوەی سەرۆکایەتی بارزانی دا بەڵام "یوسف محەمەد" سەرۆکی په‌ڕلمانی هەرێم رایگەیاند ئەنجۆمەنی شۆرا ئەو دەسەڵاتەی نییە ماوەی سەرۆکایەتی بارزانی درێژ کاتەوە.
ماوەی یاسایی سەرۆکایەتی بارزانی رۆژی چوارشەمە 19ی ئوتی 2015کۆتایی پێ هات.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-21 | په‌نجه‌ره: کوردستانی عێراق | سه‌ردان: 235 | Like: 0

can't open file