یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

هەوڵی دەستوپێوەندەکانی دەرەوە بۆ ئاژاوەگێڕی و بشێویی زیاتر لە عێراق

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای بابل رایگەیاند: هەندێک دەستوپێوەندی دەرەکی بەنیازن عێراق زیاتر بەرەو بێ سەروبەرەیی و ئاژاوە پاڵ پێوەنێن. بە گوێرەی راپۆرتی هەواڵدەریی"الرای العام"ی عێراق"حەیدەر زەنبور" سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای بابلی عێراق ئەمڕو دووشەممە بە ئاماژە بەوەی کە دەوڵەتی عێراق هەلێکی باشی بۆ چاکسازی و گۆڕان رەخساندووە و پاڕلمانیش ئەو چاکسازیانەی پەسند کردووە وتی: هەموو دەبێ چاوەڕوانی ئەو چاکسازی و ئاڵوگۆڕانە بین.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای بابل روونیشی کردەوە، مەرجەعی باڵای ئایینی عێراقیش داوای لە خەڵک کردووە دەرفەتێک بە دەوڵەت و بەرپرسان بدەن تا نیاز پاکیی خۆیان بۆ جێبەجی کردنی چاکسازیەکان بسەلمێنن بەڵام هەندێک دەستوپێوەندی دەرەکی بە نیازن ئەو خۆپێشاندانانە بێ سەروبەرەیی و ناتەکووزیی لێبکەوێتەوە.
زەنبور وتیشی: هەندێک مێدیای سەر بە دەرەوە کە بەرژەوەندی عێراقیان ناوێ دەیانهەوێ کارنامەی هێزە چەکدارەکانی عێراق بۆ دابین کردنی ئاسایش بخەنە ژێر پرسیار.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-24 | په‌نجه‌ره: عێراق | سه‌ردان: 168 | Like: 0

can't open file