یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

هێڵی بۆری گازی ئازه‌ربایجان بۆ تورکیا ته‌قێنرا

که‌ناڵی ته‌له‌فه‌زیۆنی ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌باسکردنی ئه‌وه‌ی که‌هێڵی بۆری گازی کۆماری ئازه‌ربایجان بۆ تورکیا له‌ناوه‌وه‌ی خاکی ئه‌م وڵات ته‌قیوه‌ته‌وه‌ ، ڕایگه‌یاند: ئه‌ندامانی په‌که‌که‌ ئه‌م هێلی بۆرییه‌یان ته‌قاندۆته‌وه‌. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ئیرنا، هێلی بۆری گازی باکۆ-ته‌فلیس- ئه‌رزروم له‌ناوچه‌ی "ساری قمیش" سه‌ربه‌ پارێزگای "قارس"ی تورکیا شه‌وی ڕابردوو ته‌قییه‌وه‌.
ته‌له‌فه‌زیۆنی ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌گێرانه‌وه‌ له‌"گونای ئۆزدمیر" پارێزگاری "قارس" ڕاپۆرتی داوه‌ که‌ئه‌م هێلی بۆرییه‌ به‌هۆی په‌لاماری ترۆریستی ئه‌ندامانی په‌که‌که‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌که‌ ئاگرکه‌وتن له‌هێلی بۆری به‌دی هات که‌بڵێسه‌کانی ئاگرەکه‌ی له‌دووره‌وه‌ ده‌بیندرا.پارێزگاری قارس گوتی: ده‌سبه‌جێ دوای ته‌قینه‌وه‌ که‌گازی بۆرییه‌کان پچرا به‌ڵام ئاگره‌که‌هه‌روابه‌رده‌وامه‌.مانگی ڕابردوو یش ئه‌م هێلی بۆرییه‌ له‌ناوچه‌ی قارس وهێلی بۆری گازی ئێران بۆ تورکیایش له‌ناوچه‌ی "دوغوبایزید" ته‌قییه‌وه‌ که‌گازی کۆماری ئازه‌ربایجان وئێران بۆ تورکیا به‌هۆیه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌ک پچڕا. تێکه‌ڵچوونه‌کان له‌ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی وباشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا49 ڕۆژه‌ ده‌سپێکراوه‌وله‌م خوله‌ لانی که‌م 50 که‌س له‌هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی کوژراون؛ هه‌واڵده‌ری ئاناتۆلی ژماره‌ی کوژراوانی "په‌که‌که‌"ی812 که‌س ڕاگه‌یاندووه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: جیهانی ئيسلام | سه‌ردان: 252 | Like: 0

can't open file