چوارشه‌ممه‌ ۲۹ خه‌رمانان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

هه‌ڵس وکه‌وتی شێلگیرانه‌ له‌گه‌ڵ درێژه‌ی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ له‌ به‌حره‌ین

ڕێکخراوه‌کانی به‌ره‌ڤانیکه‌ری مافی مرۆڤ له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ درێژه‌ی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ له‌ به‌حره‌ین، خوازیاری هه‌ڵس و که‌وتی شێلگیرانه‌ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان له‌دژ رژیمی ئالی خه‌لیفه‌ بوون. به‌پێی راپۆری ماڵپه‌ڕی که‌ناڵی"اللولوه‌"ی به‌حره‌ین؛ 14 ڕێکخراوی به‌ره‌ڤانیکاری مافی مرۆڤ له‌نامه‌یه‌کی هاوبه‌ش بۆ نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان به‌ئاماژه‌ به‌ به‌رته‌سک کرانه‌وه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین و کۆبوونه‌وه‌و خۆپێشاندانه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌کان پێیان داگرت له‌سه‌ر ڕاگرتنی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن رژیمی ئالی خه‌لیفه‌ له‌ به‌حره‌ین.
ڕێکخراوه‌کانی به‌ره‌ڤانیکاری مافی مرۆڤ به‌ئاماژه‌ به‌ گیرانی که‌سایه‌تییه‌ نیشتمانی و سیاسییه‌کان بۆ وێنه‌، شێخ عه‌لی سه‌لمان، سکرتێری گشتیی ئیسلامیی ویفاقی نیشتمانیی به‌حره‌ین، ماجد میلاد ، ئه‌ندامی ده‌بیرخانه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌و ئیبراهیم شه‌ریف، سکرتێری گشتیی پێشووی کۆمه‌ڵه‌ی وه‌عدی ئه‌و وڵاته‌، خوازیاری پێکهاتنی لیژنه‌ی په‌یجۆری ڕاستیه‌کان له‌لایه‌ن ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان بوون بۆ توێژینه‌وه‌ له‌باره‌ی پێشێلکرانی به‌رده‌وامی مافی مرۆڤ له‌ به‌حره‌ین.
له‌ نامه‌ی14 ڕێکخراوی به‌ره‌ڤانیکاری مافی مرۆڤ به‌ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ به‌ره‌ڤانیکارانی مافی مرۆڤ و چالاکانی سیاسی له‌به‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری و یان ڕوانگه‌کانیان له‌سه‌ر تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌ به‌حره‌ین، پێوشوێن ده‌گیردرێن، هاتووه‌؛ له‌گوشار نانی رژیمی ئالی خه‌لیفه‌ بۆ ئازادکرانی خێرای به‌ندکراوانی سیاسی، ڕه‌خساندنی که‌شی له‌باری وتووێژه‌کان به‌ئامانجی جێگیرکردنی ئاشته‌وایی نیشتمانی و مسۆگه‌ربوونی دادگه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی پێویسته‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-22 | په‌نجه‌ره: ده‌سدرێژی بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن | سه‌ردان: 195 | Like: 0

can't open file