یه‌کشه‌ممه‌ ۱ گه‌لاوێژ ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێم مافی شارومه‌ندان وپه‌رله‌مانی کوردستانه‌

نوێنه‌ری یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان له‌په‌رله‌مانی ئێراق گوتی:هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مافی شارومه‌ندان وپه‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانه‌ و سەندنی ئه‌م مافه‌، بن پێکردنی ده‌ستووری ئێراقه‌. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی کوردپرێس، عه‌بدولباری زیباری له‌وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی نیشتمانیی ئێراق نینا گوتیشی: ده‌ستووری ئێراق سێ چه‌شنه‌ ده‌سته‌ڵاتی بۆ هه‌رێمی کوردستان دیاری کردووه‌ که‌بریتین له‌ده‌سته‌ڵاتی فێدرالی،ده‌سته‌ڵاتی په‌رله‌مانی وده‌وڵه‌تی هه‌رێم وده‌سته‌ڵاتی هاوبه‌شی نێوان هه‌رێم و ده‌وڵه‌تی فێدرال ودیاریکردنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌وێنه‌ی ده‌سته‌ڵاته‌کانی ده‌وڵه‌تی هه‌رێم وپه‌رله‌مانەکەیه‌تی که‌به‌گوێره‌ی ئه‌م ده‌سته‌ڵاتانه‌، سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌توانێ به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ یان له‌ڕێی گشت پرسی،هه‌ڵبژێردرێت. زیباری گوتیشی: مه‌به‌ستم له‌ده‌سته‌ڵاتی هاوبه‌شی هه‌رێم وده‌وڵه‌تی فیدرال،مه‌سه‌له‌کانی ئیداریی به‌غدا- هه‌ولێره‌ ،که‌بۆ نموونه‌ ده‌توانین ئاماژه‌ به‌شێوه‌ی به‌ڕێکردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ین.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: کوردستانی عێراق | سه‌ردان: 282 | Like: 0

can't open file