یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

هه‌وڵی هێزه‌ ئێراقییه‌کان بۆ پاوه‌جێ کردنی هێمنایه‌تی له‌ وڵاته‌که‌یان

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی به‌دری ئێراق پێیداگرت له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوونی هه‌وڵه‌کانی هێزه‌ ئێراقییه‌کان بۆ پاکتاوکردنی ناوچه‌ جۆراوجۆره‌کانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ تیرۆریسته‌کان. به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی سکای پرێس، "هادی عامری"، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی به‌دری ئێراق ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ به‌ پێداگرتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌ندامانی تاقمی داعش له‌ پتر له‌ 108 وڵاتی جیهانه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ ئێراق و سووریا به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێ کردنی کرده‌وه‌ی ڕه‌شه‌کوژانه‌، گوتی: ئامانجی هێزه‌کانی ئه‌رته‌ش و هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێراق له‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپه‌راسیۆنی گه‌مارۆدانی ستانی ئه‌نبارله‌ ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته‌دا، بچڕانی ڕێگای په‌یوه‌ندی ده‌ری نێوان ئه‌و پارێزگایه‌ و مووسڵ واته‌ ناوه‌ندی ستانی نه‌ینه‌وا له‌ باکووری ئێراقه‌. هادی عامری، هه‌روه‌ها گوتیشی ناوچه‌ی بیجی په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ حه‌ویجه‌ و مووسڵ دا و خاڵی په‌یوه‌ندی ده‌ری نێوان حه‌ویجه‌ و ئه‌نباریشه‌ که‌ بێتوو دابخرێ، په‌یوه‌ندی نێوان هێزه‌کانی تاقمی داعش له‌ حه‌ویجه‌ و ئه‌نباریش ده‌بچڕێت. سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی به‌دری ئێراق هه‌روه‌ها پێیداگرت هێزه‌ ئێراقییه‌کان سه‌رقاڵی شه‌ڕێکی قورسن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تیرۆریست له‌ بیجی دا و تیرۆریسته‌کان هه‌موو پێداویستییه‌کانی خۆیانیان کۆ کردووه‌ته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی شه‌ڕ له‌ بیجی دا ، چوونکه‌ ئه‌و شاره‌ خالێکی گرینگ و تایبه‌ته‌ بۆ تاقمی تیرۆریستیی داعش. "هادی عامری" له‌ درێژه‌دا گوتی بێتوو شه‌ڕه‌که‌ی بیجی به‌ قازانجی هێزه‌ ئێراقییه‌کان کۆتایی پێ بێ، په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ندامانی تاقمی تیرۆریستیی داعش له‌ مووسڵ و ئه‌نباردا ده‌بچڕێت، ئه‌رته‌شی ئێڕاق له‌ چه‌ند مانگی دوایی دا توانیویه‌تی به‌ یارمه‌تیی هێزه‌ جه‌ماوه‌ری و عه‌شیره‌کان سه‌رکه‌وتنگه‌لێک وه‌ده‌س بێنێت و هه‌ندێک له‌ شاره‌کانی باکوور و ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته‌ له‌ ڕه‌شه‌کوژه‌کان پاکتاو بکات. تاقمی تیرۆریستی - ته‌کفیری داعش له‌ ژووئه‌نی 2014، مووسڵ دووه‌مین شاری گه‌وره‌ی ئێراقیان داگیر کرد.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-23 | په‌نجه‌ره: عێراق | سه‌ردان: 245 | Like: 0

can't open file