هه‌وڵی تورکیا بۆ هه‌نارده‌ی زیاتری نه‌وتی کوردستانی ئێراق
هه‌نارده‌ی نه‌وت له کێڵگه‌کانی ھەرێمی کوردستانی ئێراق له ئاستی 600 هه‌زار به‌رمیل تێپه‌ڕی. به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی ناده‌وڵه‌تیی ڕوودا؛ "تانه‌ر یه‌ڵدز" وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌کانی تورکیا له کۆڕی ژمارێک له هه‌واڵنێراندا له ناوچه‌ی کوردستانی ئێراق وتی: هه‌نارده‌ی کێڵگه نه‌وتییه‌کانی کوردستانی ئێراق له ئاستی 600 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژ تێپه‌ڕیوه.
ناوبراو وتیشی: تورکیا له ماوه‌ی 15 مانگی ڕابردوودا پتر له 66 ملوێن به‌رمیل نه‌وتی نه‌پاڵاوته‌ی له ناوچه‌ی کوردستانی ئێراقه‌وه ڕه‌وانه‌ی به‌نده‌ری جیهان کردووه به مه‌به‌ستی هه‌نارده کرانی بۆ ده‌ریای مه‌دیته‌رانه.
وه‌زیری وزه‌ی تورکیا پێشبینی کرد که ئه‌م ئاستی هه‌نارده‌یه به‌م زوانه بگاته یه‌ک ملوێن به‌رمیل له ڕۆژدا.
وه‌زیری وزه‌ی تورکیا وتی: ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق نه‌وتی خۆی به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ ده‌فرۆشێ و داهاته‌که‌یشی ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئێراق له به‌غدا ناکات هه‌ر بۆیه به‌غدایش له‌به‌ر پێبه‌ند نه‌بوونی هه‌ولێر به ڕێککه‌وتننامه نه‌وتییه‌کانی له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌شی 17%ی هه‌رێمی کوردستان له بوجه‌ی حکومه‌تی فیدراڵ به کورده‌کان نادات.