یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی: نه‌یاریه‌تی کۆنگره‌ی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ریککه‌وتنی ناڤۆکی به‌زه‌ره‌ری ئه‌مریکایه‌

سه‌رۆکی کۆگه‌ی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندی نزامی ئێران گوتی، نه‌یاریه‌تی کۆنگره‌ له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی تۆکمه‌ی کرده‌وه‌ی هاوبه‌ش (به‌رجام) به‌زه‌ره‌ری ئه‌مریکایه‌. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی پێوه‌ندییه‌گشتییه‌کانی کۆگه‌ی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندی نزامی ئێران، ئایه‌تۆڵڵاهاشمی ڕه‌فسه‌نجانی،سه‌رۆکی کۆگه‌ی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندی نزامی ئێران،ئه‌مرۆ سێ شه‌م له‌دیداری زانایان، ره‌وحانی وفه‌قییه‌ کانی حه‌وزه‌کانی عه‌لمیه‌ی پارێزگای خۆراسانی ره‌زوی،له‌باکووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران گوتیشی، ئه‌مریکاییه‌کان له‌ده‌سته‌ڵاتی زانستی وڕۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌مه‌ڕ پێشگرتن له‌په‌ره‌ی دیارده‌ی نگریسی ترۆریسم له‌ناوچه‌ ئاگادارن. ئایه‌تۆڵڵاهاشمی ره‌فسه‌نجانی ،به‌ڕاشکاوی گوتی خۆڕاگری تیمی دانووستانکاری ناڤۆکی ئێران بووبه‌هۆی ئه‌وه‌ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا وێرای دان پێدانان به‌ ده‌سه‌ڵات وتوانایی ئێران له‌دانووستانه‌کان ، بلێت،بایکۆتکردنه‌کان له‌دژی ئێران ڕێگه‌چاره‌نییه‌ ووڵاتانی جیهان له‌م بواره‌داهاوڕێیه‌تی ئه‌مریکا ناکه‌ن.سه‌رۆکی کۆگه‌ی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندی نزامی ئێران، ئاماژه‌ی کرده‌ سه‌رکه‌وتنی دیپلۆماسی تیمی دانووستانکاری ئێران به‌سه‌ر شه‌ش وڵاتی جیهانی وجه‌ختیکرد به‌کرده‌وه‌ی سه‌رکه‌وتووانه‌ی تیمی دێپلۆماسی ئێران له‌دانووستانه‌کانی ناڤۆکی، خه‌ڵکی ئێران به‌مافی خۆیان گه‌ییشتوون.ئایه‌تۆڵڵا هاشمی ره‌فسه‌نجانی هه‌روه‌ها به‌جه‌ختکردن له‌سه‌ر خۆجێی بوونی زانستی ناڤۆکی له‌ئێران گوتی: مه‌قامی مه‌زنی ڕێبه‌ری له‌سه‌ر حه‌رام بوونی چالاکییه‌کانی سه‌ربازی ناڤۆکی فه‌توایان داوه‌ که‌ئه‌م فه‌توایه‌ بۆ هه‌مووان وه‌ک دوابڕیار وایه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: ئێران | سه‌ردان: 303 | Like: 0

can't open file