یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

هاریکاریی تورکیا و ئه‌مریکا بۆ ئه‌نجام دانی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش دژ به‌ داعش

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕایگه‌یاند؛ ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی "گشتداگر"ی ئه‌م وڵاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له‌ داهاتوودا دژ به‌ گرووپی تیرۆریستیی داعش به‌ڕێوه‌ ده‌چێ. به‌ پێی ڕاپۆرتی ئیسنا؛ "مه‌ولوود جاوش ئۆغڵوو" رۆژی دووشه‌ممه‌ رایگه‌یاند؛ تورکیا و ئه‌مریکا له‌ داهاتوویه‌کی نزیکدا ئۆپراسیۆنیی ئاسمانیی "گشتداگر" بۆ وه‌ده‌رنانی هێزه‌ تیرۆریستییه‌کانی داعش له‌ ناوچه‌یه‌ک له‌ باکووری سووریا له‌ نزیکی سنووره‌کانی تورکیا ده‌ست پێ ده‌که‌ن.
"مه‌ولوود چاوش ئۆغڵوو" وتیشی: دانوستانی چڕ و پڕ له‌ نێوان ئه‌مریکا و تورکیا سه‌باره‌ت به‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ ڕۆژی ڕابردوو تۆکمه‌ کراوه‌. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا پێی داگرت ؛ ئه‌گه‌ری زۆره‌ ژمارێک له‌ هاوپه‌یمانه‌ ناوچه‌ییه‌کان له‌وان عه‌ره‌بستان، قه‌ته‌ر و ئۆردۆن و هه‌روه‌ها وڵاتانی دیکه‌ له‌وان به‌ریتانیا و فه‌رانسا له‌م ئۆپراسیۆنه‌دا به‌شداری بکه‌ن. شایانی باسه‌ تورکیا و ئه‌مریکا هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژمارێک وڵاتی عه‌ره‌بی و ڕۆژاوایی له‌ ساڵانی ئه‌مدواییه‌دا به‌ داکۆکیی دراوی و چه‌که‌مه‌نی له‌ تیرۆریستان له‌ نێو سووریا ته‌شه‌نه‌یان دا به‌ بڵێسه‌ سه‌ندنی ئاگری شه‌ڕ له‌م وڵاته‌دا.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: جیهانی ئيسلام | سه‌ردان: 275 | Like: 0

can't open file