دووشه‌ممه‌ ۳ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

نەجەفی :ئاژانس دەبێ پاراستنی تۆکمەوتەواوی زانیارییە نهێنییەکان دەستەبەر بکات

نوێنەری ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی وتی : ئاژانس دەبێ هەوڵی پێویست بۆ دەستەبەر کرانی پاراستنی تۆکمەوتەواوی زانیارییە نهێنییەکان بدات. بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ تەلەفزیۆن ، ڕەزا نەجەفی باڵوێزی ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ئەمرۆ سێ شەممە لە کۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجومەنی حوکمدەرانی ئاژانس سەبارەت بە لێکدانەوەی پەیجۆڕی ڕاستییەکانی بەرنامەی هەنگاوی هاوبەش لە ڤیەنا، وتیشی: ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی دەبێ هەموو هەوڵی پێویست بۆ دەستەبەر کرانی پاراستنی زانیارییە نهێنییەکان بدات و ئاشکرا بوونی هەرچەشنە زانیارییەکی نهێنی لە لایەن هەرکەسێکەوە قەبووڵ ناکرێت .
ڕەزا نەجەفی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئێران هەمووکات بەڵێنەکانی نێودەوڵەتی خۆی سەبارەت بە بەرهەم نەهێنانی چەک وچۆڵی ناڤۆکی جێبەجێ کردووە ، کۆماری ئیسلامیی ئێران هەر ئەو جۆرەی کە هیچ چەشنە چالاکییەکی ناڤۆکی لە هیچکام لە دامەزراوەکانی بەرگری خۆی دا نەبووە و نیەتی و متمانەی هەیە وەها دامەزراوەیەک پرسی داواکاریی پشکنینی ئاژانس نابێت .
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: ئێران | سه‌ردان: 291 | Like: 0

can't open file