یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

نیگەرانیی خاچی سوور لە گەیشتنی چەکی هاوردەی هەندێ وڵات بەدەستی تیرۆریستان

لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور نیگەرانی دەربڕی لە گەیشتنی چەکی هاوردەی هەندێ وڵات بۆ تاقمە تیرۆریستییەکان. ماڵپەڕی یەوموسابع ، ئەمڕۆ دووشەممە بە گێڕانەوە لە پیتر مائورر سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور ڕاپۆرتی دا : هەندێ وڵات بە پێچەوانەی ڕێککەوتننامەی بازرگانی چەک (ATT) بەشێک لە چەکی هاوردە دەگەیەننە تاقمەکانی چەکداری توندڕەو کە ئەمەش دەبێتە هۆی پەرەی ئاڵۆزییەکان.
مائورر دوای بەشداری لە کونفرانسی وڵاتانی مۆرکەری ڕێککەوتننامەی بازرگانیی چەک لە مەکسیک وتی : ڕادەست کردنی نایاسایی چەک بۆ تاقمەکانی چەکداری توندڕەو بووەتە هوی کوژران و ئاوارە بوونی سەدان هەزار کەس لە ناوچەکانی شەڕتێکەوتوو.
مائورر وتیشی : گەیاندن و گواستنەوەی نایاسایی چەکی هۆی بێ بەشی خەڵکی ناوچەکانی شەڕتێکەوتووی وەک سووریا، ئێراق، سوودانی باشووری و کۆماری ئەفریقای مەرکەزی لە یارمەتی پزیشکی و مرۆڤ دۆستانەیە.
ڕاپۆرتەکان باسی ڕادەستکرانی بەشێک لە چەکی هاوردەی عەرەبستان بۆ بەکرێگیراوانی ئەم وڵاتە لە یەمەن دەکات کە وەزارەتی بەرگریی سپانیا لە کاردانەوە بەرامبەر ئەم ڕاپۆرتانە ڕایگەیاند : گرێبەستی سەربازیی کە ئیسپانیا لەگەڵ عەرەبستان و وڵاتانی عەرەبی، مۆری دەکات، هەمووکات داگری خاڵێکە لەسەر ناوی قەدەغەی فرۆشتن یان گەیاندنی چەک بە لایەنێکی سێیەمە.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-24 | په‌نجه‌ره: نيونه‌ته‌وه‌يي | سه‌ردان: 215 | Like: 0

can't open file