یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

نیگەرانیی ئیسرائیل لە گیرانی بەرپرسەکانی

ڕژێمی زایۆنیستی بەمەبەستی پێشگرتن لە گیرانی بەرپرسانی تاوانکاری خۆی ، لیژنەیەک پێک دێنێ. هەواڵدەریی موعا ئەمڕۆ دووشەممە لەزمان ڕۆژنامەی زایۆنیستیی موعاریۆوە نووسی : تزیپی لیڤنی، وەزیری پێشووی کاروباری دادەڤانیی بۆ سەرۆکایەتیی لیژنەی بەرگریکار لە بەرپرسانی سیاسی و نیزامی تاوانبار بە دەست تێدابوون لە کوشتنی فەلەستینییەکانی کەرتی غەززە، هەڵدەبژێردرێت.
موعاریو نووسی: فەرمانبەرێتی لیڤنی پێشگرتن لە لێکدانەوەی دۆسیەی بەرپرسانی سیاسی و سەربازی ئیسرائیل لە دادگەکانی نێودەوڵەتی بەتایبەتی دیوانی سزای نێودەوڵەتی و پێشگرتن لە گیرانی ئەوان دەبێت.
موعاریو وتیشی: ئیسرائیل نیگەرانی گیرانی بەرپرسانی سیاسی و سەربازی خۆیە ئەگەر بێت و سەفەر بکەن بۆ وڵاتانی جۆربەجۆر و هەوڵ دەدات کە ئەوان لەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان دوور بخاتەوە .
ئەم ڕۆژنامە زایۆنیستییە نووسی : پەلاماری ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە لە ساڵانی ڕابردوو سەرباری ئەوەی هەندێ بەرپرسی ئیسرائیلی بەرەوڕووی مەترسی گرتن کردووە، بووەتە هۆی پەرەی بایکۆتەکانی ئیسرائیلیش.
ڕژێمی زایۆنی لەساڵی 2008ەوە تائێستا سێ جار پەلاماری کردووەتە کەرتی غەززە کە لە دوایین دەستدرێژیشی کە ژوئیەی 2014 بوو زیاتر لە دووهەزار فەلەستینی شەهید و دەهەزار کەس بریندار و دەیان هەزار ماڵ و ناوەندی ئابووری ، دەرمانی ، فێرکاری و تەندوروستیشی ڕووخاند.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-17 | په‌نجه‌ره: ڕژێمي پيلان | سه‌ردان: 320 | Like: 0

can't open file