یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

نیعمه‌ت زاده‌: ئێران وئیتالیا ده‌توانن سه‌رمایه‌ نانه‌وه‌ی هاوبه‌شیان هه‌بێ

وه‌زیری پیشه‌سازی، کانگا وبازرگانی ئێران گوتی،هیچ به‌رته‌سکییه‌ک بۆ سه‌رمایه‌نانه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌یی له‌کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ئارادانییه‌. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ئیرنا؛"محه‌ممه‌دره‌زانێعمه‌ت زاده‌" وه‌زیری پیشه‌سازی ،کانگاکان وبازرگانی ئێران له‌وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "ئێل سوله‌ وۆنتی کواترو ئۆره‌" ی ئیتالیا له‌به‌شداری به‌شگه‌ چووک ومامناوه‌ندییه‌کانی ئیتاڵی بۆ سه‌رمایه‌ نانه‌وه‌ له‌ئێران داپێشوازی کرد. نێعمه‌ت زاده‌ گوتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌رمایه‌ دانه‌رانی ده‌ره‌وه‌یی به‌رته‌سکی دانانێت ومافی خاوه‌نداریه‌تی وله‌وان مافی خاوه‌ن داری ئه‌وان به‌ سه‌ر زه‌وی له‌ته‌نیشت مافه‌کانی به‌ره‌به‌شداران ده‌سته‌به‌رده‌کات.وه‌زیری پێشه‌سازی، کانگاکان وبازه‌رگانی ئێران، نه‌وت وگازی وه‌ک یه‌کێ له‌بواره‌کانی گرینگی هاوکاری له‌نێوان ئێران وئیتاڵیا زانی وگوتیشی:ئێران هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ به‌شگه‌ی نه‌وتی ئیتاڵی "ئانی" وپیشه‌سازی دیکه‌ی ئیتاڵیایی چالاک له‌به‌شی پێتروشیمی هاوکاری باشی هه‌بووه‌ وله‌به‌هێزبوونه‌وه‌ی ئه‌م پێوه‌ندیی پێشوازی ده‌کات. نیعمه‌ت زاده‌ که‌بۆ به‌شداری له‌ڕۆژی نیشتمانی ئێران له‌پیشانگه‌ی ئێکسپۆی میلان سه‌ردانی ئیتاڵیای کردووه‌،گوتیشی: سه‌فه‌ری شانده‌کانی سیاسی، ئابووری ئیتاڵیا ووڵاتانی دیکه‌ی ئه‌وروپایی بۆ ئێران له‌چه‌ند مانگی ئه‌مدواییه‌ نیشانده‌ری ئه‌م ڕاسته‌قینه‌یه‌ که‌ئێران هاوکاری باش وستراتژیکه‌ بۆ وڵاتانی ئه‌وروپایی.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: ئێران | سه‌ردان: 254 | Like: 0

can't open file