یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

نه‌یاره‌تی بڕێک لایه‌ن له‌گه‌ڵ جێ به‌جێ کرانی چاکسازییه‌کان له‌ ئێراق

سه‌رۆکی باڵی سه‌دری ئێراق باسی نه‌یاره‌تی بڕێک ڕه‌وت و لایه‌نی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌یی کرد له‌گه‌ڵ جێ به‌جێ کرانی چاکسازییه‌کان له‌و وڵاته‌دا. به‌پێی ڕاپۆری ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی سومرییه‌؛ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆکی باڵی سه‌دری ئێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا که‌ له‌لایه‌ن سه‌لاح عوبه‌یدی وته‌بێژی ناوبراو خوێندرایه‌وه‌، پێی داگرت: په‌رله‌مان له‌وێنه‌ی ئه‌و ده‌م و ده‌زگایانه‌یه‌ که‌ داکۆکی کردووه‌ له‌ چاکسازییه‌ ڕاگه‌یێندراوه‌کانی حکومه‌ت به‌ڵام بڕێک لایه‌نی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌یی خوازیاری جێ به‌جێ کرانی ئه‌و چاکسازییانه‌ نین.
موقته‌دا سه‌در داوای له‌ناڕازییان و نه‌یاران کرد، هه‌تا له‌ خۆپێشاندانه‌کانی ڕۆژی هه‌ینیی ته‌نیا خوازیاری چاکسازیی له‌ سیسته‌می داد، له‌سه‌رده‌سه‌ڵات لابرانی گه‌نده‌ڵکاران، دادگه‌ییکرانی ڕێبه‌رانی ئاسایشی هه‌ره‌س هێناو و جێ به‌جێ کرانی هه‌گبه‌ی چاکسازیی ده‌وڵه‌ت بن و خۆببوێرن له‌ باسکردنی داواکارییه‌ تاکه‌که‌سی و حیزبییه‌کان.
سه‌رۆکی باڵی سه‌دری ئێراق وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که‌ خۆپێشاندانه‌کانی ڕۆژی هه‌ینی ته‌نیا به‌ به‌غداو دانیشتووه‌کانی به‌رته‌سک ده‌بێته‌وه‌، وتی که‌ خۆپێشاندان له‌ پارێزگاکانی دیکه‌ له‌ کاتێکی دیکه‌دا ئه‌نجام ده‌گرێت.
له‌ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ شاره‌ جۆربه‌جۆره‌کانی ئێراق ، شایه‌تی خۆپێشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کانه‌ که‌ پێی داده‌گرن له‌سه‌ر پێویستیی کۆتایی هێنان به‌ گه‌نده‌ڵیی ئیداری و ئابووری و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ڕاژه‌کارییه‌کان.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراقیش له‌ئاراسته‌ی جێ به‌جێ کردنی ڕاسپێریی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵاو پاش پشت ڕاست کرانه‌وه‌ی پێشنیاره‌کانی چاکسازیی، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌و وڵاته‌، چاکسازییه‌ سیاسی و ئابوورییه‌کانی ده‌س پێ کردووه‌.

په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-24 | په‌نجه‌ره: عێراق | سه‌ردان: 218 | Like: 0

can't open file