یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

نه‌تانیاهۆ ده‌بێ ڕێککه‌وتننامه‌ی ناڤۆکیی ئێران قه‌بووڵ بکات

ژه‌نه‌راڵه‌کانی پێشووی سوپای رژیمی ئیسرائیل، داوایان له‌سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و رژیمه‌ کرد پێملی ڕێککه‌وتننامه‌ی ناڤۆکیی ئێران له‌گه‌ڵ ڕۆژاوا بێ . به‌پێی ڕاپۆری ماڵپه‌ڕی که‌ناڵی حه‌وتی ته‌له‌فزیۆنی ئیسرائیل؛ ژه‌نه‌ڕاڵه‌کانی پیشووی ئیسرائیل سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ داوایان له‌کابینه‌ی بێنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل کرد ، ڕێککه‌وتننامه‌ی ناڤۆکیی ئێران و پێنج کۆیه‌ک وه‌ک ڕاستیه‌ک قه‌بووڵ بکات.
ژه‌نه‌ڕاڵه‌کانی پێشووی ئیسرائیلی وتیان: "نه‌تانیاهۆ ده‌بێ هه‌رچی خێراتر بۆ چاک کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا به‌مه‌به‌ستی ته‌یاربوون بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی کێشه‌کانی داهاتوو له‌سای پێش بینیه‌کان له‌مه‌ڕ په‌ره‌ی دزه‌و ده‌سه‌ڵاتی تاران له‌ناوچه‌دا، هه‌وڵ بدات.
ڕۆژنامه‌ی زایۆنیستیی یه‌دیعوت ئاهارنۆت نووسیبووی که‌ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکیی ئێران، ناکۆکییه‌کی قووڵی خستووه‌ته‌ نێوان کۆڕ و نێوه‌نده‌کانی که‌مینه‌ی یه‌هوودی له‌ ئه‌مریکا.
ئێران و گرووپی پێنج کۆیه‌ک له‌14ی ژولای له‌مه‌ڕ پرسی ناڤۆکیی ئێران گه‌یشتنه‌ کۆڕبه‌ندییه‌ک و حه‌وته‌یه‌ک پاش ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌، ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان و یه‌کێتی ئوروپا ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ ناڤۆکییه‌یان پشت ڕاست کرده‌وه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-03 | په‌نجه‌ره: ڕژێمي پيلان | سه‌ردان: 173 | Like: 0

can't open file