یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

نه‌تانیاهۆش کوژرانی منداڵی شیره‌خۆره‌ی فه‌له‌ستینی به‌کرده‌یه‌کی تیرۆریستی ناوبرد

شه‌پۆلی ئیدانه‌جیهانیه‌کان پاش کوژرانی کاره‌ساتبار و دڵته‌زێنی منداڵی فه‌له‌ستینی به‌ده‌ست شارۆچکه‌ نشینانی زایۆنیست، سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕژیمی زایۆنیستی نا]ار کرد له‌ڕێی ته‌له‌یفون له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆکی حکومه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری فه‌له‌ستینی قسه‌ بکات. نتانیاهۆ سووتێندرانی ئه‌و منداڵه‌ی به‌کرده‌یه‌کی ڕه‌شه‌کوژانه‌ زانی و به‌ڵێنی دا له‌باره‌ی ئه‌و ڕووداوه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ بکرێت. به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه‌ له‌ قودس، بێنیامین نه‌تانیاهۆ ڕۆژی هه‌ینی له‌په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌یفونیدا له‌گه‌ڵ مه‌حموود عه‌باس ئیدیعای کرد: هه‌مووان له‌ ئیسرائیل له‌و هه‌وڵه‌ تیرۆریستیه‌ به‌دژ خێزانی عه‌لی دواشبه‌ سه‌ریان سووڕ ده‌مێنێ و فه‌رمانی به‌هێزه‌ ئاسایشیه‌کان داوه‌ له‌هه‌موو هه‌وڵدانه‌کان بۆ دۆزینەوه‌ی تاوانکاران که‌ڵک وه‌ربگرن.
شارۆچکه‌ نشینانی زایۆنیست سه‌رله‌به‌یانی هه‌ینی به‌هێرش بۆسه‌ر ئاواییەک له‌لێواری ڕۆژاوایی و سوتاندنی ماڵێک، عه‌لی سه‌عد دەوابشه‌ منداڵی شیره‌خۆره‌(18مانگان)ی فه‌له‌ستینیان به‌زیندوویی له‌ئاوردا سوتاند.
له‌و ڕووداوه‌دا، سێ که‌سی دیکه‌ له‌ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه‌ له‌وان باوک، دایک و برای چوارساڵه‌ی ئه‌و منداڵه‌ شیره‌خۆره‌ش سووتان.
زایۆنیه‌ تیرۆریسته‌کان پاش ئه‌و تاوانکارییه‌، په‌لاماری ماڵێکی دیکه‌ی"مه‌ئمون ڕه‌شید دەوابه‌شه‌"یان دا و ئه‌ویشیان سووتاند.
ئه‌وان پاشان له‌سه‌ر دیواری هه‌ردووک ماڵه‌که‌ دروشمی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ له‌دژ فه‌له‌ستینیان نووسی.
ئه‌و تاوانکارییه‌ به‌ره‌وڕووی شه‌پۆلی ئیدانه‌ی جیهانی بووه‌ته‌وه‌و بیروڕای گشتی چاوه‌ڕوانی دادگه‌ییکران و سزادرانی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانکاریانه‌ن.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-01 | په‌نجه‌ره: ڕژێمي پيلان | سه‌ردان: 246 | Like: 0

can't open file