شه‌ممه‌ ۲۷ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

مه‌سعوود بارزانی ده‌بێ واز له‌ ده‌سه‌ڵات بێنێ

نوێنه‌ری یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی ئێراق وتی: ئیێستاکه‌ سه‌رده‌می دیکتاتۆرییەت و تاقه‌حیزبی تێپه‌ڕ بووه‌ و مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌بێ واز له‌ ده‌سه‌ڵات بێنێ. به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس؛ "عه‌بدولقادر محه‌ممه‌د" له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "سکای پرێس" وتیشی: مه‌سعوود بارزانی ڕێبه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق وا بیر ده‌کاته‌وه‌ که‌ خۆی ته‌نیا که‌سێکه‌ ده‌توانێ ده‌سکه‌وت و پێشکه‌وتنه‌کانی کوردان بپارێزێ، چوونکه‌ ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستانی به‌ ده‌سته‌وه‌ بووه‌، به‌ڵام زۆربه‌ی پارته‌کانی کوردستان ،له‌وان یه‌کێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵی ئیسلامی و زۆربه‌ی کورده‌کان به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌ی بارزانی بیر ده‌که‌نه‌وه‌.
"عه‌بدولقادر محه‌ممه‌د" به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ ته‌نانه‌ت ژمارێک له‌ پارته‌کانی لاگری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که‌ بارزانی تاقه‌ که‌سێک نییه‌ که‌ توانای به‌ ده‌سته‌وه‌ گرتنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستانی هه‌یه‌، وتیشی: هه‌موو کورده‌کان خوازیاری گۆڕدرانی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌رێمی کوردستان و کۆتایی هاتنی زاڵێتیی تاقه‌ حیزبی و دامه‌زرانی دیموکراسی له‌ هه‌رێمی کوردستانن. ناوبراو به‌ پێداگری له‌سه‌ر پێویستیی گۆڕدرانی سیسته‌می سیاسیی هه‌رێمی کوردستان له‌ سه‌رۆکایه‌تییه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مانی و به‌رته‌سک بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان وتیشی: ئێستا ئیتر سه‌رده‌می دیکتاتۆری و زاڵ بوونی تاقه‌حیزبێک به‌سه‌ر هه‌موو ده‌سه‌ڵات تێپه‌ڕ بووه‌ و مه‌سعوود بارزانی ده‌بێ واز له‌ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق بێنێ.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: کوردستانی عێراق | سه‌ردان: 319 | Like: 0

can't open file