یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

مانەوەی بارزانی لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق دا

سەرۆکایەتیی مەسعوود بارزانی بەسەر هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ دووهەم جار بۆ ماوەی دوو ساڵ درێژکرایەوە. لە حاڵێکدا کە سێ ڕۆژماوە هەتا کۆتایی هاتنی خولی دووساڵەی سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی بەسەر هەرێمی کوردستانی ئێراق دا، ئەنجومەنی دادی ئەم هەرێمی خولی سەروکایەتی مەسعوود بارزانی بۆ ماوەی دووساڵی دیکە درێژ کردەوە.
مەسعوود بارزانی لە نێو ڕامیارانی کورد دا لەو دەگمەن کەسانەیە کە خولی سەرۆکایەتی خۆی بە شکل و شێوازی جۆراوجۆر پاراستووە .
بارزانی یەکەمجار لەساڵی 2005 لەڕێگەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆ دووهەمین جاریش لەساڵی 2009 بە پێی دەنگی جەماوەری هەرێم بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەم ناوچەیە هەڵبژێردرایەوە.
لەحاڵێکدا کە خولی سەرۆکایەتیەکەی بارزانی دەبوا هاوینی 2013 کۆتایی پێ بێت ، پەرلەمانی هەرێم ئەم خولەی بۆ دوو ساڵی دیکە درێژ کردەوە.
نوێنەرانی پەرلەمانی هەرێم و پارتی لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەم هەرێمە لە ژووئەنی 2013 بە پەسەند کردنی بڕگە یاسای ژمارە 19 ڕێککەوتن کە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێم و کۆپرسیی دەستوور بۆ ماوەی دووساڵ وەدوابخرێت .
لەو سەردەمەدا دوولایەن لەسەر ئەوە ساغ بوونەوە کە درێژکرانەوەی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم، هەر دووساڵ بێت و ئیدی دووپات نەبێتەوە .
دووساڵ درێژکرانەوەی سەرۆکایەتی بارزانی ڕۆژی بیستەمی ئووتی 2015 کۆتایی پێ دێت کە چی لەم دووساڵە دا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێم و کۆپرسی دەستوور بەڕێوە نەچوو.
ئەم دواییانەش دا لێدوانێکی گەرم لەنێوان پارتەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەبارەت بە سەرۆکایەتی هەرێم هاتە ئاراوە بەڵام ناکۆکیی نێوان پارتەکان و باس و لێدوانەکان بە چ ئەنجامێک نەگەیشت.
لەوەها بارودۆخێک دا نەک پەرلەمان بەڵکوو ئەنجومەنی دادی هەرێم بە سەرۆکایەتیی شوان محێدین بۆ ماوەی دووساڵی دیکە سەرۆکایەتیی بارزانی بەسەر هەرێمی کوردستانی نوێ کردەوە.
ئەم ڕووداوە لەحاڵێکدا هاتە ئاراوە کە سەرانسوێ کردنی بەڕێوەچوونی یاسا ، ڕاگەیشتن بە سکاڵاکانی ئیداری و ڕاوێژکاری مافەوانی ئەرکی ئەنجومەنی هەرێمە نەک بڕیاردان سەبارەت بە سەرۆکایەتی هەرێم.چوار پارتی گۆڕان، یەکێتی، یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی بەرلەمە نەیارەتی خۆیان بەرامبەر نوێ کرانەوەی سەرۆکایەتی بارزانی بەسەر هەرێم لەبەر کۆسپی یاسایی و هەروەها مەترسی بەدی هاتنی سەرەڕۆیی لە سەرۆکایەتی دا ڕاگەیاند بوو .
بۆیە بڕیاری ئەنجومەنی دادی هەرێم ناڕەزایەتیی خێرای ئەم پارتانەی بە دواوە بووە.
یووسف محەممەد سەرۆکی پەرلەمانی هەرێم ، نوێ کرانەوەی ماوەی سەرۆکایەتی بارزانی بەسەر ئەم هەرێمەی بۆ پەرلەمان بە ناپێویست زانی و وتی ئەم کارە شەرعیەتی تێدا نی یە .
عیماد ئەحمەد وتەبێژی نووسینگەی یەکێتیش ڕایگەیاند کە پارتەکان سەبارەت بە نوێ کرانەوەی خولی سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی ڕێک نەکەوتوون.
خاڵی گرینگ ئەمەیە کە لەساڵی 2013 ڕێککەوتنی پارتی دیمۆکرات و یەکێتی بووە هۆی درێژکرانەوەی سەروکایەتی مەسعوود بارزانی بەسەر هەرێمی کوردستان.
بەڵام ئێستا یەکێتی نەیاری درێژکرانەوەی خولی سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی بەسەر هەرێمە کە ئەمەش نیشانەی لەناوچوونی ئاشکرای داڕشتی دووفاقیانەی پارتی دیمۆکرات و یەکێتی نیشتمانی لە ناوچەیە .





په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-18 | په‌نجه‌ره: کوردستانی عێراق | سه‌ردان: 400 | Like: 0

can't open file