یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

لوقمان فه‌یلی: نابێ راسته‌وخۆ چه‌ک به‌ پێشمه‌رگه‌ بدرێ

باڵیۆزی عێراق له‌ واشنتن که‌ کوردێکی فه‌یلییه‌، سه‌رکۆنه‌ی جه‌نه‌راڵ رای ئۆدێرنۆ ده‌کات که‌ وتبووی عێراق دابه‌شده‌بێت و ده‌ڵێت عێراق یه‌کپارچه‌یه‌ و یه‌کپارچه‌ ده‌مێنێته‌وه‌. به گوێرەی راپۆرتی ماڵپەڕی نووچە نێت لوقمان فه‌یلی له‌ وتارێک دا که‌ له‌ گۆڤاری به‌ناوبانگی ئه‌مریکی فۆرین پۆلیسی (سیاسه‌تی ده‌ره‌کی) بڵاوبۆته‌وه‌ رایگه‌یاند هه‌ر پشتیوانییه‌کی سه‌ربازی که‌ له‌ رێگه‌ی حکومه‌تی به‌غداوه‌ نه‌بێت ، ده‌بێته‌ هۆی دابه‌شبوون و لاوازبوونی عێراق. ئه‌وه‌شی وت که‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی ئازا و به‌جه‌رگن به‌ڵام کاری ئه‌وان ته‌نها پارێزگاری کردنی هه‌رێمی کوردستانه‌ نه‌ک رزگار کردنی پارێزگای ئه‌نبار و هیچ شوێنیکی تری عێراق.

فه‌یلی هه‌روه‌ها وتی : رزگار کردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی که‌وتونه‌ته‌ ژیر ده‌سه‌ڵاتی داعش ته‌نیا کاری هێزه‌ عێراقییه‌کانه‌ نه‌ک هێزی پێشمه‌رگه‌، هه‌ر هاوکارییه‌کی سه‌ربازی بیانی که‌ ده‌گاته‌ به‌غدا راسته‌وخۆ به‌شی هه‌ولێری لێ ده‌نێردرێت بۆ هه‌رێمی کوردستان به‌بێ دواکه‌وتن.
ده‌شڵێت عیراق به‌ نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو جیهان له‌ دژی عێراق ده‌جه‌نگێت، عێراقیش به‌بێ پشتیوانی نێوده‌وله‌تی ناتوانێت سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، داواشی له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وڵه‌تی و وڵاته‌ دراوسێکان کرد که‌ تۆڕه‌کانی پشتیوانی کردنی دارایی و سه‌ربازی داعش لێکهه‌ڵبوه‌شێنن.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-21 | په‌نجه‌ره: کوردستانی عێراق | سه‌ردان: 290 | Like: 0

can't open file