یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

لاریجانی: هەڵوێستی دەوڵەتی بەریتانیا دەبێ بگۆڕدرێ

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی : هەڵوێستی دەوڵەتی بەریتانیا لە بواری دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێران لە ڕابردوو دەبێ بگۆڕدرێت. بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا، عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە دیدار لەگەڵ فیلیپ هاموند وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە تاران وتیشی : خەڵکی ئێران نابێ هەست بەوە بکەن کە هەڵوێستی دەوڵەتی بەریتانیا بەرامبەر بەوان نادۆستانە و دڕدونگە.
سەروکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران هەروەها شی کردنەوەکانی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەبارەت بە گۆڕینی هەڵس و کەوتی دەوڵەتی ئەم وڵاتە بۆ هەوڵدان بەمەبەستی کرانەوەی وەرزی نوێ لە پێوەندی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە باش و ئەرێنی وەسف کرد و هیواداری دەربڕی هەڵوێستی نوێی بەریتانیا بەگوێرەی هەوڵ و بەرژەوەندی بەرامبەر ، ببێتە هۆی گۆڕینی بیروڕای نەرێنیی خەڵکی ئێران بەرامبەر بەو وڵاتە .
لاریجانی وێڕای ڕەخنە گرتن لە هەندێ وڵاتی ڕۆژاوایی لەبەر گرتنەبەری سیاسەتی دووفاقیانە لە بواری پرسە گرینگەکانی وەک بەرەنگار بوونەوەی تیروریزم، قاچاخی ماددەی هۆشبەر، مافی مرۆڤ و داگیرکاریی بیانی، پێداگری کرد : بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم نابێ تاکتیکی بێت .
وەزیری دەرەوەی بەریتانیاش وێڕای شی کردنەوەی ئامانجەکانی سەفەرەکەی بۆ تاران ، کرانەوەی باڵوێزخانەی بەریتانیا لە تارانی بەنیشانەی هەنگاوێکی نوێ لە کردنەوەی ئاسۆی نوێی پێوەندییەکان و هاوکاریی دوو وڵات زانی و وتی : دوای ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و تاقمی پێنج و یەک، بواری بەبڕشتانە بۆ بردنەسەری ئاستی هاوکارییەکانی دو وڵات هاتوەتە دی .
هاموند وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتووێژی ناڤۆکی خۆی دا هەنگاوی شیاوی هەڵگرت و بیروڕای گشتیی جیهان دەڵێن کە تاران بەنیازە لە بواری بەرژەوەندییەکانی خەڵکی وڵاتەکەی و باشتر بوون و چوونەسەری ئاستی هاوکارییەکان لەگەڵ وڵاتانی جیهانی لە داهاتوودا بیربکاتەوە.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هەروەها بە دانپێدانان بە هەبوونی بیرۆکەی نەرێنی لەنێو خەڵکی ئێران لەسەر سیاسەتەکانی وڵاتەکەی لە ڕابردووش دا وتی : نابێ هەر لە ڕابردوودا بمێنینەوە و لەبەر هاتنەدی بەرژەوەندییەکان دەبێ بەرەوپێش بڕۆین.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-24 | په‌نجه‌ره: ئێران | سه‌ردان: 249 | Like: 0

can't open file