چوارشه‌ممه‌ ۲۹ خه‌رمانان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

قه‌ڵاچۆی12ئه‌ندامی خێزانێکی یه‌مه‌نی له‌په‌لاماری فڕۆکه‌جه‌نگییه‌کانی سه‌عوودی

دوانزه‌ ئه‌ندامی خێزانێک بۆ وێنه‌، چه‌ند ژن و منداڵ له‌په‌لاماری دوێشه‌وی فڕۆکه‌ جه‌نگیه‌کانی سه‌عوودی بۆسه‌ر ناوچه‌ی"خبت"ی پارێزگای جوف، کوژران. به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی فه‌رمیی یه‌مه‌ن(سبا) به‌قسه‌ی سه‌رچاوه‌ ئه‌هلیه‌کان، له‌و په‌لامارانه‌دا پێنج که‌س له‌ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه‌ش بریندار بوون.
سوپای عه‌ره‌بستان له‌ده‌سپێکی ده‌سدرێژکاریی سه‌ربازی بۆسه‌ر یه‌مه‌ن ماڵ و حاڵی خه‌ڵک له‌پارێزگا جیاجیاکانی ئه‌و وڵاته‌ی کردۆته‌ ئامانج و ژمارێکی زۆر له‌منداڵان و ژنانی بێتاوانی یه‌مه‌نی شه‌هید کردووه‌.
په‌لاماره‌ ئاسمانییه‌کانی سوپای عه‌ره‌بستان له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌یه‌مه‌ن پەرەی سەندووەو ئه‌وه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ عه‌ره‌بستان له‌چه‌ند حه‌وته‌ی ڕابردوو، یارمه‌تیی چه‌که‌مه‌نی و دراڤیی زۆری به‌تیرۆریستانی ئه‌لقاعیده‌ دا له‌پارێزگای حه‌زه‌رمه‌وت.
عه‌ره‌بستانی سه‌عوودی به‌هاوپه‌یمانیی نۆ وڵاتی عه‌ره‌بی ناوچه‌ بێجگه‌ له‌عوممان و به‌هاوکاریی ئه‌مریکا له‌شه‌شی خاکه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵدا په‌لامارگه‌لێکی به‌رفراوانی له‌دژ هه‌ژارترین وڵاتی عه‌ره‌بی ناوچه‌کە ئه‌نجام دا هه‌تا عه‌بدڕه‌به‌ مه‌نسور هادی سه‌رۆک کۆماری له‌کارکشاوه‌و هه‌ڵاتووی ئه‌و وڵاته‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و پێش بگرێت به‌ به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نساروڵا که‌ ئاسایشی شاره‌کانی یه‌مه‌نی دابین کردووه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-17 | په‌نجه‌ره: ده‌سدرێژی بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن | سه‌ردان: 152 | Like: 0

can't open file