شه‌ممه‌ ۲۷ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

قلیچدارئۆغڵوو: ئه‌ردۆغان به‌نیازی ئه‌نجامدانی کوده‌تای مه‌ده‌نییه‌

سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا ڕایگه‌یاند: دوابه‌دوای شکست هێنانی دانوستانه‌کانی پێکهێنانی کابینه‌ی ئیئتلافی، ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌هه‌وڵدایه‌ بە به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌ ، کوده‌تای مده‌نی ئه‌نجام بدات. به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا) ؛ که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵوو که‌ پێشتر ئه‌ردۆغانی به‌سه‌پاندنی بیرۆکه‌کانی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا تاوانبار کردبوو، له‌دیدارێک له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پارته‌که‌ی که‌ له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆن بڵاوکرایه‌وه‌، وتی: ئێستا هیچ یاسایه‌ک له‌ تورکیا زاڵ نییه‌و دیموکراسی هه‌ڵپه‌سێردراوه‌و ڕه‌چاوکرانی یاسا ڕاگیردراوه‌.
پارتی دادوگه‌شه‌ که‌ له‌ ساڵی2001وه‌ تاکوو ئێستا زۆرینه‌ی کورسییه‌کانی په‌رله‌مانی له‌ده‌ستدابوو، سه‌ره‌نجام له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ژۆئه‌ندا نه‌یتوانی زۆرینه‌ی ڕه‌ها به‌ده‌ست بێنێ و ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵوو سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێش نه‌یتوانی له‌مۆڵه‌تی دیاریکراودا کابینه‌ پێک بێنێ.
پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا که‌ پله‌ی دووهه‌می له‌ په‌رله‌ماندا به‌ده‌ست هێناوه‌و بۆ ماوه‌ی چه‌ند حه‌وته‌ له‌سه‌ر پێکهێنانی کابینه‌ی ئیئتلافی له‌گه‌ڵ پارتی دادوگه‌شه‌ ڕاوێژی کرد، له‌قاوی دا که‌ ئه‌ردۆغان له‌ئه‌نقه‌ست ڕاوێژکاریی بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی شکست پێدا هه‌تا به‌ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌، بوار خۆش بکات بۆ ده‌سخستنی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان له‌لایه‌ن پارته‌که‌ی خۆی .
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-24 | په‌نجه‌ره: نيونه‌ته‌وه‌يي | سه‌ردان: 962 | Like: 0

can't open file