یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

فرۆشرانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق به‌ رژیمی زایۆنی

ڕۆژنامه‌یه‌کی ئینگلیزی هه‌واڵی هه‌نارده‌کرانی به‌رفراوانی نه‌وت له‌ کوردستانی ئێراقەوە بۆ سه‌رزه‌وییه‌ داگیرکراوه‌کانی فه‌له‌ستینی ڕاگه‌یاند. به‌پێی ڕاپۆری ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی هه‌واڵده‌ریی قودس، ڕۆژنامه‌ی فه‌یننشال تایمز، چاپی ئینگلیز له‌ڕاپۆرێکدا ڕایگه‌یاند: زیاتر له‌سه‌تی75ی هاورده‌ی نه‌وتی ئیسرائیل له‌ چه‌ند مانگی ڕابردوودا له‌ هه‌رێمی کوردستانی ئێراقەوە ئه‌نجامی گرتووه‌.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆره‌، رژیمی زایۆنی له‌مانگی مای ڕابردوودا 19 ملوێن به‌رمیل نه‌وتی له‌ هه‌رێمی کوردستانی ئێراق کڕیوه‌و گرێبه‌سته‌ ئیمزاکراوه‌کانی نێوان دوولایه‌ن نێزیک به‌ یه‌ک ملیار دۆلار مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێت.
به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق هه‌رچه‌شنه‌ په‌یوه‌ندییه‌ک له‌گه‌ڵ رژیمی ئیسرائیل ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه‌.
ئه‌وه‌ له‌حاڵێکدایه‌ که‌ پرسی فرۆشتنی نایاسایی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق، یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کانی تێکچوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌و هه‌رێمه‌ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندیی له‌ به‌غدایه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-24 | په‌نجه‌ره: کوردستانی عێراق | سه‌ردان: 285 | Like: 0

can't open file