یه‌کشه‌ممه‌ ۱ گه‌لاوێژ ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی: ئێران ئاماده‌ی په‌ره‌پێدانی هاوکاریی له‌گه‌ڵ چینه‌

سه‌رۆکی ڕێکخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران جه‌ختی کرد له‌سه‌ر پێویستیی په‌ره‌پێدانی هاوکاریی له‌گه‌ڵ چین له‌بواری ناڤۆکیدا. عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی سه‌رۆکی ڕێکخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ پاش ئه‌وه‌ی گه‌یشته‌ پیکه‌نی پێته‌ختی چین، له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی ئیرنادا ، ئاماژه‌ی کرده‌ ده‌وری بنیاتنەری چین له‌ دانوستانه‌ ناڤۆکییه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی پێنج کۆیه‌ک و وتی: ئێران ئاماده‌یه‌ هاوکارییه‌کانی له‌گه‌ڵ چین له‌بواری ناڤۆکی په‌ره‌ پێ بدات.
عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی به‌ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ له‌ دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی چینی به‌جیددی پرسی ڕێئاکتۆری ئاوی قورسی ئه‌راکی ئێران تاووتوێ ده‌کرێت، باسی ئیمزاکرانی یادداشتی ته‌بایی هاوکاریی له‌گه‌ڵ لایه‌نی چینی کرد له‌مه‌ڕ هێزگه‌ بچووک یان"چه‌ند لایه‌نی" یه‌کان.
ساڵحی په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و چین له‌بارودۆخی ئێستای به‌ "په‌یوه‌ندیی تایبه‌ت"و شاز" زانی و وتی: ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ به‌تایبه‌ت له‌چه‌ند ساڵی ڕابردووداو به‌پێی بارودۆخی ئێستای جیهان، به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاویش به‌هێزز بووه‌.
عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی سه‌رۆکی ڕێکخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌سه‌رووی شاندێکی باڵای به‌رپرسان وکاربه‌ده‌ستانی ته‌کنیکی ڕێکخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی گه‌یشته‌ پیکه‌ن و بڕیاره‌ له‌و سه‌ردانه‌ سێ ڕۆژییه‌دا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی چینی بۆ وێنه‌؛ وانگ ئی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ دیدار بکات.
سه‌ردانی دامه‌زراوه‌و ناوه‌نده‌ توێژینه‌وه‌ییه‌ ناڤۆکییه‌کانی چینیش له‌ به‌رنامه‌کانی دیکه‌ی سه‌رۆکی ڕێکخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران له‌و سه‌ردانه‌ ڕاگه‌یێندراوه‌.

په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-26 | په‌نجه‌ره: نيونه‌ته‌وه‌يي | سه‌ردان: 324 | Like: 0

can't open file