یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

شه‌ڕ له‌دژ ڕه‌شه‌کوژیی، ئه‌وله‌ویه‌تی ئێراقە

فراکسیۆنی په‌رله‌مانیی به‌دری ئێراق، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزمی به‌ سه‌ریه‌تیی ئه‌و وڵاته‌ زانی. به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی ئێراق(واع) ؛ قاسم ئه‌عره‌جی سه‌رۆکی فراکسیۆنی به‌در له‌ په‌رله‌مانی ئێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا به‌ئاماژه‌ به‌درێژه‌ی خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری ئێراق له‌ناوچه‌ جیاجیاکانی ئه‌و وڵاته‌ بۆ باشترکرانی ڕاژه‌کارییه‌کان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی، وتی: ئه‌و خۆپێشاندانانه‌ نابێ کاربکاته‌ سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم که‌ هه‌موو ئێراقییه‌کانی کردۆته‌ ئامانج.
ئه‌عره‌جی که‌ ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و به‌رگریی له‌ په‌رله‌مانی ئێراقیشه‌، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گرووپی ڕه‌شه‌کوژی داعش هه‌تا پاکتاوکرانی هه‌موو خاکی ئه‌و وڵاته‌ له‌بوونیانی به‌گرینگ زانی و ڕێزی گرت له‌ لیژنه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کان و ده‌م و ده‌زگه‌ ئاسایشییه‌کانی ئێراق له‌به‌ر به‌رگری کردنیان له‌ خاک ، نیشتمان و شه‌ره‌ف ومه‌زنایه‌تیی وڵات له‌هه‌مبه‌ر تیرۆریستان وپیلانگێڕاندا.
به‌پێی هه‌واڵێکی دیکه‌، دانیشتوانی پارێزگاکانی بابل(ناوه‌ند) ، به‌سره‌و که‌ربه‌لا(باشوور) ی ئێراق به‌سازدانی خۆپێشاندان پێیان داگرت له‌سه‌ر پێویستیی کۆتایی هێنان به‌ گه‌نده‌ڵیی ئیداری، ئابوری و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ڕاژه‌کارییه‌کان له‌وڵاتدا.
له‌هه‌مان کاتدا، هادی عامری سکرتیری گشتیی ڕێکخراوی به‌دری ئێڕاق و عه‌ممار حه‌کیم سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیی ئه‌و وڵاته‌ به‌ئاماژه‌ به‌ پێویستیی جێ به‌جێ کرانی چاکسازییه‌کان و خێراکردنی ڕه‌وتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ داواکارییه‌ ڕه‌واکانی خه‌ڵک، سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵی چه‌ند لایه‌نێک بۆ به‌لاڕێدابردنی ڕه‌وتی شیاو و ئه‌رێنیی خۆپێشاندانه‌کان له‌و وڵاته‌، وشدارییان دا.
له‌ ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ شاره‌ جۆربه‌جۆره‌کانی ئێراق شایه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌رین و خۆپێشانده‌ران له‌سه‌ر پێویستی کۆتایی هێنان به‌ گه‌نده‌ڵیی ئیداری و ئابووری و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ڕاژه‌کارییه‌کان جه‌خت ده‌که‌نه‌وه‌.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراقیش بۆ جێ به‌جێ کردنی راسپاردەکەی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵاو پاش پشت ڕاست کردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌و وڵاته‌، چاکسازیی سیاسی وئابووریی ده‌س پێ کردووه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-24 | په‌نجه‌ره: عێراق | سه‌ردان: 310 | Like: 0

can't open file