یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

شه‌هاده‌تی چوار فه‌له‌ستینیی له‌ غه‌ززه‌

چوار فه‌له‌ستینیی له‌ که‌رتی غه‌ززه‌ به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه وچه‌ک و چۆلانه ی له‌ په‌لاماری ساڵانی رابردوو مابوونه‌ وه، شه‌هید بوون. به‌ پێی راپۆرتی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی فه‌له‌ستینیی ، ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌) له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌کی سامناک له‌ یه‌کێک له‌ بیناکانی ئۆردوگای "الشابوور " ، له‌ شاری ره‌فه‌ح له‌ باشووری که‌رتی غه‌ززه‌ ، چوار فه‌له‌ستینیی شه‌هید بوون و 30 که‌سی بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌ فه‌له‌ستینییه‌کان ، هۆکاری ئه‌م رووداوه‌یان ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ک و چۆله‌کانی به‌جێماو له‌ په‌لاماری هاوینی رابردووی رژێمی زایۆنیی بۆسه‌ر که‌رتی غه‌ززه‌ راگه‌یاندووه‌.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌ کاتی کۆکردنه‌وه‌ی دارو په ردووی ماڵێکی خاپوورکراو له‌ ره‌فه‌ح رووی دا. تائێستا ژمارێکی زۆر له‌ فه‌له‌ستینییه‌کان به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ک و چۆل و بۆمبایانه‌ی که‌ له‌ په‌لاماری رژێمی داگیرکاری ئیسرائیل به جی ماون شه‌هید یا بریندار بوون.
" ئه‌گنێس مارسێلۆ " ، سه‌رپه‌رشتیاری گروپی پاک کردنه‌وه‌ی مینه‌کانی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان سه‌ر به‌ به‌شی ئاشته‌وایی ئه‌م رێکخراوه‌یه‌ ، مانگی ئاوریلی رابردوو رایگه‌یاندبوو نزیک 7 هه‌زار بۆمبا کاری نه‌کردووه‌ و له‌ وێرانه‌کانی په‌لاماری ئیسرائیل بۆسه‌ر غه‌ززه‌ ماوه‌ته‌وه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-06 | په‌نجه‌ره: ڕژێمي پيلان | سه‌ردان: 266 | Like: 0

can't open file