هه‌ینی ۳۱ خه‌رمانان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

شاره‌وه‌انی پێشووی به‌غدا وه‌کوو یه‌که‌مین تاوانباری گه‌نده‌ڵی له‌ئێراق به‌زیندان مه‌حکووم کراوه‌

دادگه‌ی تایبه‌تی تاوانه‌ئابوورییه‌کان له‌ئێراق رۆژی سێ شه‌ممه‌ شاره‌وانی پێشووی به‌غدای وه‌کوو یه‌که‌مین تۆمه‌تباری دۆسییه‌کانی گه‌نده‌ڵی ئیداری ودراوی به‌زیندان مه‌حکوم کرد. "رازی ئه‌لفه‌رتوسی" به‌هه‌واڵنیرانی گوت که‌"سابێر ئه‌لعیساوی" به‌تاوانی گه‌نده‌ڵی ئیداری ودراوی له‌ مه‌ر بنیاتنانه‌وه‌ی شه‌قامی مێژوویی "ئه‌لڕه‌شید" له‌ناوه‌ندی به‌غدا به‌یه‌کساڵ زیندان مه‌حکووم کراوه‌. "رازی ئه‌لفه‌رتوسی" گوتیشی که‌له‌کاتی ده‌رکرانی حوکمی داده‌ڤانی ئه‌لعیساوی له‌قه‌فه‌س دابوو. ئه‌لعیساوی له‌2005 تا 2012 شاره‌وانی به‌غدابوو وله‌ساڵی 2011 به‌تاوانی گه‌نده‌ڵی دراوی وئیداری بانگ کرابووبۆ په‌رله‌مانی نیستمانی ئێراق وله‌ساڵی ڕابردوو له‌ژێر گوشاره‌کانی سیاسی وپه‌رله‌مانی ناچار بووله‌کار بکشێته‌وه‌ وسه‌رۆ ک وه‌زیرانی ئه‌و کاته‌ وازله‌کار هێنانی ئه‌وی قه‌بووڵکرد.
دادگه‌ی تاوانه‌کانی ئابووری ودراوی وئیداری، حوکمی قۆڵبه‌ستکردنی سابێر ئه‌لعیساوی ونه‌عیم عه‌بوب جێنشینی ئه‌لعیساوی و12 که‌سی دیکه‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رانی پایه‌به‌رزی شاره‌وانی ساڵی ڕابردوو ده‌رکردبوو.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: عێراق | سه‌ردان: 322 | Like: 0

can't open file