دووشه‌ممه‌ ۳ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

سەفەری سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پارێزگەی هەمەدان

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بیست و دووهەمین سەفەری پارێزگایی دا ڕۆژی سێ شەممە سەردانی پارێزگەی هەمەدان لە ڕۆژاوای ئێرانی کرد . حەسەن ڕۆحانی، کاتی گەیشتنی بە پارێزگەی هەمەدان لەنێو کۆڕی پەیامنێران ، هیواداری دەربڕی هەنگاوی بەرز بۆ ئاوەدانکاری و بنیاتنانەوەی زۆرتری ئەم پارێزگەیە هەڵگرن.
سەرۆکی ئێران دواجار لەنێو کۆڕی پڕشکۆی خەڵکی پارێزگەی هەمەدان وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی دەوڵەت بۆ گەیشتن بە پەرەسەندنی هاوسەنگ و هەمەلایەنەی ئێران هەموو هەوڵی خۆی دەکات وتی : زنجیرە بایکۆتەکان بەم زووانە دەپچڕێ و ئێران بەرەوپێش چوونێکی ڕاستەقینە بە خۆیەوە دەبینێ.
حەسەن روحانی باسی سەقامگیربوونی مافی پیتاندن و هەڵوەشاندنەوەی بڕبارنامەکانی دژە مرۆیی وەک دەستهاتێکی گەورەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بیری کرد و وتی : ئەم شانازییە گەورەیە ئەنجامی ڕاوەستاویی خەڵک، ڕێنوێنییەکانی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی و فیداکاریی هەموو فەرمانبەرانی بەتایبەت تاقمی وتووێژکاری ناڤۆکییە.
رۆحانی هەروەها وتی : مافی پیتاندنی ئێران لەلایەن ئەو وڵاتانەی کە بڕیارنامەی زاڵمانەیان بە دژی ئێران پەسەند کرد بوو ، مۆری پشت ڕاست کرانەوەی نێودەوڵەتی لێی درا و داڕشتی بایکۆتەکانیش تێک شکێندرا.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا زۆرتر لە هەر کاتێکی دیکە بە جیهان ناسێندراوە.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی پەرەپێدان و سەرمایەدانانی پارێزگادا وتی : دەبێ ئابووریی ئێران لە سەردەمی دوای بایکۆت بەجۆرێک ڕێک بخەین کە بایکۆت نەکرێت چونکوو ئەمە خواستی گەل و بەرپرسانی ئێرانە.
رۆحانی لەم کۆبوونەوەیەدا ئامانجی سەرەکیی وتووێژی ناڤۆکی ، گەیشتن بە سەربەرزی نیشتمانی زانی و وتی : ئەمڕۆ لە دونیا هەموان دەزانن کە ئێران لە بەرامبەر شەش دەسەڵاتی دونیا دا سەرکەوت .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها لە دیدار لەگەڵ مامۆستایان، خۆبوردوان و کەسایەتییەکانی بەناوبانگی پارێزگەی هەمەدانیش وتی: خۆڕاگری، موقاومە، یەکێتی و ئامادەبوونی خەڵکی ئێران لە گۆڕەپانەکاندا ، هۆی سەرەکیی پێشکەوتنی ئێرانە.
لەسەفەری یەک ڕۆژەی حەسەن ڕۆحانی ، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پارێزگەی هەمەدان 21 گەڵاڵەی ئابووری، کشت و کاڵ، بیناسازی و خزمەتگوزاری کەڵکی لێ وەرگیرا و هەوڵی بەڕێوەبەرایەتیی 14 گەڵاڵەش دەستی پێ کرا.
هەروەها بە ئامادەبوونی ڕۆحانی ، نەخۆشخانەی ئەوپەڕی پسپۆڕیی دڵ و دەماری فەرشچیانی هەمەدان کرایەوە و هەروەها لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە پێنج گەڵاڵە و پڕۆژەی بنیات نان، پیشەسازی و خزمەتگوزاری لە پارێزگەی هەمەدان کرایەوە و فەرمانی دەستپێبوون و جێ بەجێ کردنی چوار پڕۆژەی دیکەش دەرکرا.






په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: ئێران | سه‌ردان: 249 | Like: 0

can't open file