یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

سکاڵای فه‌له‌ستین له‌ئیسرائیل لای دیوانی سزای نێوده‌وڵه‌تی

ده‌زگه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری فه‌له‌ستین سکاڵای برده‌ لای دیوانی سزای نێوده‌وڵه‌تیی له‌به‌ر تاوانی سووتێندرانی کۆرپه‌یه‌کی فه‌له‌ستینی له‌لێواری ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆن. به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی ته‌سنیم؛ ڕیاز مالکی وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌له‌ستین ڕۆژی دووشه‌ممه‌ سکاڵانامه‌یه‌کی برده‌ لای دیوانی سزای نێوده‌وڵه‌تی له‌دژ په‌لاماری مه‌رگهێنه‌ری شارۆچکه‌نشینانی ئیسرائیلی بۆسه‌ر ئاوایی دوما له‌لێواری ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆن که‌ به‌هۆیه‌وه‌ عه‌لی سه‌عد ده‌وابه‌شه‌ کۆرپه‌ی18مانگانی فه‌له‌ستینی به‌زیندوویی سوتێندرا.
مالکی وتی که‌ ئه‌و سکاڵانامه‌یه‌ ، ورده‌بابه‌تی هاوپێوه‌ند به هه‌ڵمه‌تی دوماو هه‌روه‌ها به‌گشتی توندوتیژیی و هێرشی شارۆچکه‌نشینانی ئیسرائیلی بۆسه‌ر فه‌له‌ستینیه‌کان له‌خۆ ده‌گرێت.
فه‌له‌ستینیه‌کان هه‌روه‌ها ڕاپۆرێکیشیان له‌ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان له‌ژنێڤ له‌باره‌ی ئه‌و په‌لاماره‌ ئاماده‌کرد.
سه‌رۆکایه‌تی ده‌زگه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری فه‌له‌ستین ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند که‌ رژیمی زایۆنیستی به‌رپرسی تاوانی دڕندانه‌ی شارۆچکه‌نشینانه‌ که‌ تێیدا، عه‌لی سه‌عد دوابشه‌ منداڵی شیره‌خۆره‌ی فه‌له‌ستینی سووتا.
"نبیل ابوردینه‌"، وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی ده‌زگه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری فه‌له‌ستینیش پێی داگرتووه‌ که‌ ئه‌گه‌ر پێداگریی کابینه‌ی رژیمی زایۆنیستی بۆ درێژه‌پێدان به‌ شارۆچکه‌سازی و داکۆکی له‌ شارۆچکه‌نشینان نه‌بووایه‌، ئه‌و تاوانکارییه‌ ڕووی نه‌ده‌دا.
شارۆچکه‌نشینانی زایۆنیست سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینیی ڕابردوو به‌په‌لاماردانی ئاواییه‌کی فه‌له‌ستینی له‌لێواری ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆن به‌سووتاندنی دوو ماڵی فه‌له‌ستینی، منداڵێکیان به‌زیندوویی سووتاند.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-04 | په‌نجه‌ره: ڕژێمي پيلان | سه‌ردان: 337 | Like: 0

can't open file