دووشه‌ممه‌ ۳ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

سووربوونی "مەحموود عەبباس" لەسەر دەسپێکرانەوەی دانوستانەکانی سازان

سەرەڕای دژایەتیکردنی زۆربەی خەڵک و گروپە فەلەستینییەکان ، سەرۆکی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین جارێکی دیکە خوازیاری دەسپێکرانەوەی دانوستانی سازان لەگەڵ ئیسرائیل بوو. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین ، "مەحموود عەبباس" ی سەرۆکی ڕێکخراوی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین شەوی ھەینی جارێکی دیکە پێی داگرت لەسەر سووربوونی بۆ گەڕانەوە بۆسەر مێزی دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل و ڕایگەیاند کە بەشوێن دەسڕاگەیشتن بە ئاشتی و سازان لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو ڕژێمەدایە.
"عەبباس" کوتیشی کە باوەڕی بە ئاشتی و ئاسایش هەیە و لایەنگری ڕەوتی چارەسەری پێکهاتنی دوو دەوڵەتە و هەوڵی ئەندامەتیی فەلەستین لە ڕێکخراوو دامەزراوەو بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان بەهیچ شێوەیەک بەزیانی کەس نییە ، بەڵکوو ئارمانجەکەی تەنیا ئامادەبوونێکی چالاکانەیە لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی دا.
سەرۆکی ڕێکخراوی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لەهەمان کاتدا بەڕاشکاوی کوتی : درێژەی داگیرکرنی فەلەستین و شارۆچکەسازییەکانی ئیسرائیل لە سەرزەوییەکانی فەلەستین و جێبەجێ نەکرانی بڕیارنامە و بەڵێنە نێودەوڵەتییەکان ، گەورەترین مەترسی و هەڕشەن بۆ ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-07-23 | په‌نجه‌ره: ڕژێمي پيلان | سه‌ردان: 567 | Like: 0

can't open file