یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا بۆ پێک هێنانی ده‌وڵه‌تی کاتی ڕادەسپێردرێت

سه‌رۆک کۆماری تورکیا ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د داود ئۆغلوو سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته‌ دیدارو وتووێژی کردووه‌. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ری ڕۆژنامه‌ی مییلیه‌ت چاپی تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان بڕیاره‌ ئه‌حمه‌د داود ئۆغلوو سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته‌ بکاتە بەرپرسی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی کاتی . به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی رۆژنامه‌ی مییلیه‌ت چاپی تورکیا ، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا دۆێشه‌و دوای دیدارێکی 4 کاژێرە له‌گه‌ڵ عیسمه‌ت ییلماز سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته‌ فه‌رمانی به‌ڕیوه‌چوونی هه‌مدیسانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی گشتی تورکیای ده‌رکرد. به‌گوێره‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تیی تورکیا سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته‌ ده‌توانێ ،بێتوو له‌ماوه‌ی 45 رۆژ دوای هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌ی سه‌رۆکایه‌تی نوێی په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته‌، لیژنه‌ی ده‌وڵه‌تی نوێ پێک نه‌یەت،فه‌رمانی دووپاتکردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رانسه‌ری په‌رله‌مانی تورکیا ده‌ربکات. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌ڵبژاردنی به‌روه‌خت له‌تورکیا یه‌که‌می
نۆڤه‌مبه‌ر به‌ڕێوه‌ بچێت.به‌گوێره‌ی یاساکانی تورکیا ، ده‌وڵه‌تی کاتی ده‌بێ له‌ماوه‌ی 5 ڕۆژ دا پێک بێت و پێویستی به‌وه‌رگرتنی ده‌نگی متمانه‌ له‌په‌رله‌مانی تورکیا نییه‌.پارته‌کانی کۆماری گه‌ل وبزاڤی نیشتمانی ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌له‌ده‌وڵه‌تی کاتی دا به‌شدارییان نابێ. به‌گوێره‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تیی تورکیا 11 وه‌زیر له‌پارتی دادوگه‌شه‌پێدان، 6 وه‌زیر له‌پارتی دیمۆکراتیکی گه‌لان، سێ وه‌زیر له‌پارتی بزاڤی نیشتمانی وسێ وه‌زیر له‌پارتی دیمۆکراتیکی گه‌لان ده‌توانن له‌ده‌وڵه‌تی کاتی دا ئاماده‌ بن.

په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: نيونه‌ته‌وه‌يي | سه‌ردان: 277 | Like: 0

can't open file