دووشه‌ممه‌ ۳ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

سه‌رۆکی ڕێکخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران گه‌یشته‌ پیکه‌ن

عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی سه‌رۆکی ڕێکخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌سه‌رووی شاندێکی باڵادا گه‌یشته‌ پیکه‌نی پێته‌ختی چین. به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی ئیرنا؛ ئامانجی ساڵحی له‌و گه‌شته‌ سێ ڕۆژه‌ی بۆ پیکه‌ن، په‌ره‌پێدان ، بوژاندنه‌وه‌و په‌ره‌ی هاوکارییه‌ ناڤۆکییه‌کانی دوو وڵاتی ئێران وچین ڕاگه‌یێندراوه‌.
به‌پێی به‌رنامه‌ ڕاگه‌یێندراوه‌کان، سه‌رۆکی ڕێکخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران له‌و سه‌فه‌ره‌دا جگه‌ له‌دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وزه‌ی ئه‌تۆمیی چین له‌گه‌ڵ وانگ ئی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش دیدار ده‌دکات.
ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ سه‌رله‌ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌(سبه‌ی) ئه‌نجام ده‌گرێت.
هه‌روه‌ها بڕیاره‌ سه‌رۆکی ڕێکخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ" شو جادا"ی سه‌رۆکی ڕێکخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمیی چین دیدار و وتووێژ بکات.
دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و کاربه‌ده‌ستانی به‌شگه‌ی نیشتمانیی ئه‌تۆمیی چین(سی ئێن ئێن سی) و(سی ئای ئه‌ی ئی) و سه‌ردانی دامه‌زراوه‌و ناوه‌نده‌کانی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئه‌و وڵاته‌ بۆ وێنه‌، ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌کان و دیزاینی ئه‌ژده‌ره‌ زه‌رده‌کان(ته‌کنۆلۆژیای نوێ) ، کۆمپانیای ئه‌ندزیاریی ده‌سه‌ڵاتی ناڤۆکی، ناوه‌ندی ڕێئاکتۆری توێژینه‌وه‌کانی ئاوی قورس و ڕێکخراوی توێژینه‌وه‌ پێشکه‌وتووه‌کانی ڕێئاکتۆری چین، له‌ به‌رنامه‌کانی دیکه‌ی سه‌فه‌ری ساڵحی ڕاگه‌یێندراوه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-26 | په‌نجه‌ره: نيونه‌ته‌وه‌يي | سه‌ردان: 217 | Like: 0

can't open file