یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

سه‌ره‌نجام؛ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی پێشوه‌خت له‌ تورکیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێ

سه‌ره‌نجام به‌ پێی بڕیاری سه‌رۆک کۆماری تورکیا، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی پێشوەخت له‌م وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێ. به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسا؛ نووسینگه‌ی سه‌رۆک کۆماره‌تیی تورکیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند؛ "ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان"ی سه‌رۆک کۆماری تورکیا ئێواره‌ی دووشه‌ممه‌ به‌ شێوه‌ی فه‌رمی خوازیاری به‌ڕێوه‌ چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی پێشوەخت بووه‌.
له‌ به‌یاننامه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆک کۆماره‌تیی تورکیا که‌ له‌ کۆتایی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆمار و عیسمه‌ت یه‌ڵماز سه‌رۆک په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته‌ بڵاو بوویه‌وه‌، هاتووه‌؛ ئه‌ردوغان وێڕای ڕاوێژکاریی سیاسیی نه‌یتوانیوه‌ کابینه‌ی وه‌زیرانی نوێ پێک بێنێ، هه‌ر بۆیه‌ به‌ پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی یاسا پێی داوه‌، بڕیاری دا سه‌ر له‌ نوێ خوازیاری به‌ڕێوه‌ چونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ببێت.
له‌ به‌یاننامه‌که‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆک کۆماره‌تیی تورکیا، ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی به‌روه‌خت له‌ تورکیا دیاری نه‌کراوه‌، به‌ڵام "ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان" پێش له‌وه‌ ، یه‌که‌می نۆڤه‌مبه‌ری داهاتووی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ له‌به‌ر چاو گرتبوو.
"ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵوو"ی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ شێوه‌ی فه‌رمی به‌ "ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان"ی راگه‌یاند که‌ هه‌وڵه‌کانی بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی هاوپه‌یمانی به‌ ئاکام نه‌گه‌یشتووه‌. ده‌رفه‌تی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێ له‌ تورکیا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ کۆتایی هات و "ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان" سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته‌ به‌ پێداگری له‌ سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانی جارانی، وتی: بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێ پشت به‌ پارته‌کانی نه‌یاری نابه‌ستێ.
قه‌یرانی سیاسیی تورکیا له‌ کاتێکدا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ که‌ ئه‌م وڵاته‌ مانگی ڕابردوو ئۆپراسیۆنێکی سه‌ربازیی بێ وێنه‌ی هاوکات دژ به‌ بنکه‌کانی هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (په‌که‌که‌) له‌ ئێراق و مۆڵگه‌ و حه‌شارگه‌کانی گرووپی تیرۆریستیی داعش له‌ سووریا ده‌ست پێ کردووه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: جیهانی ئيسلام | سه‌ردان: 180 | Like: 0

can't open file