یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

سزادرانی بازه‌رگانانی مووسل له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌

تاقمی ترۆریستی داعش بازه‌رگانانی مووسلی به‌هۆی خۆبواردن له‌دانی یارمه‌تی دراوی به‌م گرووپه‌ ،سزاداوه‌. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی هه‌واڵده‌ری ئه‌لرای، عه‌بدۆلکه‌ریم ئه‌لجه‌میلی،ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاری مووسل،ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌باکووری ئێراق رایگه‌یاند،تاقمی ترۆریستی داعش دوای زیندانی کردنی 23 بازه‌رگانی مووسلی که‌خۆیان بواردووه‌ له‌دانی خه‌رجی تاوانکارییه‌کانی ترۆریستی ئه‌م گرووپه‌،ئه‌وانیان خستۆته‌به‌رئه‌شکه‌نجه‌ وئازاروگوی ئه‌وانیان بڕیوه‌. به‌گوته‌ی ئه‌لجه‌میلی،ئه‌م بازه‌رگانه‌مووسلیانه‌ به‌هۆی نه‌یاریه‌تیان له‌گه‌ڵ داگیر کرانی نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن ترۆریستانی داعشه‌وه‌،قۆڵبه‌ست و زیندانی کرابوون.ئه‌لجه‌میلی گوتیشی ،سووتاندنی به‌ندییه‌کان به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ئه‌سید، بڕینی قه‌مکی پێ وگوێ ئه‌وان له‌وێنه‌ی شێوه‌کانی ئه‌شکه‌نجه‌یه‌ که‌ڕه‌شه‌کووژانی داعشی دژی نه‌یارانی خۆیان ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن.شایانی باسه‌ خالید ئه‌لعۆبه‌یدی،وه‌زیری به‌رگری ئێراق ماوه‌ یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ڕایگه‌یاند،ته‌کفیرییه‌کانی داعش له‌کاتی داگیر کرانی نه‌ینه‌وا تابه‌ئێستا دووهه‌زارو حه‌فتا که‌س له‌شارومه‌ندانی ئه‌م پارێزگه‌یه‌که‌له‌گه‌ڵ ئه‌وان هاوکارییان نه‌کردووه‌، له‌سێداره‌داوه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: عێراق | سه‌ردان: 221 | Like: 0

can't open file