یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

زه‌ریف: ئێران گرینگایه‌تی تایبه‌ت ئه‌دات بۆ په‌ره‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئافریقا

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی،کۆماری ئیسلامی ئێران گرینگایه‌تی تایبه‌ت ئه‌دات به‌په‌ره‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئافریقا به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ری خۆێندکارانی ئێران ئیسنا"محه‌ممه‌دجه‌وادزه‌ریف" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مرۆ سێ شه‌م له‌پرێس کۆنفرانسیکی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ "هاناسرواتته‌" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی غه‌نا له‌تاران به‌ئاماژه‌دان به‌ ئیراده‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ په‌ره‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئافریقایی له‌وان غه‌نا گوتیشی ئێران گرینگایه‌تی تایبه‌ت ئه‌دات به‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی بێ لایه‌نه‌کان. زه‌ریف به‌ باسکردنی ئه‌وه‌ی ته‌عامۆل وهاوکارییه‌کانی ئێران و وڵاتی غه‌نا له‌درێژه‌ی ساڵانی ڕابردوو خاوه‌نی پێشینه‌ی باش بووه‌ ودوو وڵات ئامانجگه‌لێکی هاوبه‌ش یان هه‌یه‌، به‌ڕاشکاوی گوتی ئێران چالاکی به‌ربڵاوی له‌بواری ته‌ندروستی وکشت وکاڵ وفێرکاری له‌غه‌ناداهه‌یه‌. هاناسرواتته‌، یش وێرای پێشوازی له‌په‌ره‌ی پێوه‌ندی هه‌موولایانه‌ له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران خوازیاری بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی پێوه‌ندی فه‌رهه‌نگی وته‌ندروستی،هاوکاری له‌مه‌ڕ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرفتی ترۆریسم وته‌عامۆلی بنیاتنه‌ری دوولایانه‌ له‌مه‌ڕ په‌ره‌ی هاوکارییه‌کان بووه‌. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی غه‌نا هه‌روه‌ها ویرای پیرۆزبایی ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی ئێران وپێنج کۆیه‌ک گوتیشی: ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ ده‌ستکه‌وتێکی مێژووییه‌ .
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: ئێران | سه‌ردان: 305 | Like: 0

can't open file