چوارشه‌ممه‌ ۲۹ خه‌رمانان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

زاڵبوونی هێزه‌کانی سوپای یه‌مه‌ن به‌سه‌ر پێگه‌یه‌کی سه‌ربازی سه‌عوودی

سه‌رچاوه‌ یه‌مه‌نییه‌کان هه‌واڵی سه‌رکه‌وتنی هێزه‌کانی سوپاو هێزه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کانی یه‌مه‌ن له‌کۆنترۆڵی یه‌کێک له‌ پێگه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئالی سه‌عوود له‌خاکی عه‌ره‌بستانیان ڕاگه‌یاند. به‌پێی ڕاپۆری که‌ناڵی یه‌مه‌نیی"المسیره‌"؛ هێزه‌کانی سوپاو لیژنه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کانی یه‌مه‌ن، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ پێگه‌ی سه‌ربازیی"الحاجر" له‌ناوخاکی عه‌ره‌بستانیان خسته‌ژێر کۆنترۆڵی خۆیان و دوو ئۆتۆمبیلی عه‌ره‌بستانیان تێک شکاند.
ئه‌و کاره‌ی هێزه‌کانی سوپاو لیژنه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کانی یه‌مه‌ن له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ تاوانکارییه‌ به‌رده‌وامه‌کانی عه‌ره‌بستان ئه‌نجامی گرت.
ئه‌وه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ په‌لاماری فڕۆکه‌ جه‌نگیه‌کانی ده‌سدرێژکاری عه‌ره‌بستان بۆسه‌ر ناوچه‌ جیاجیاکانی یه‌مه‌ن به‌رده‌وامه‌و فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی عه‌ره‌بستانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ناوچه‌ جیاجیاکانی پارێزگای سه‌عده‌ له‌باکووری یه‌مه‌نیان بۆردومان کرد که‌ کوژرانی منداڵێکی یه‌مه‌نی به‌دواوه‌ بوو.
ناوچه‌ جیاجیاکان له‌پارێزگای مه‌ئاریب له‌ناوه‌ند، پارێزگای ته‌عز و ئه‌لبه‌یزاء له‌باشوور و ستانی حه‌جه‌ له‌ڕۆژاوا و پارێزگای جوف له‌باکووری یه‌مه‌نیش ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌لایه‌ن فڕۆکه‌ جه‌نگیه‌کانی عه‌ره‌بستان هێرشیان کرایه‌سه‌ر.
به‌پێی هه‌واڵێکی دیکه‌ له‌ یه‌مه‌ن به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ سه‌ربازییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نساروڵا، له‌ تێکهه‌ڵچوونه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌سه‌ر سنووری جازان20 سه‌ربازی به‌حره‌ینی و له‌ناوچه‌کانی نه‌جران و جازان ده‌یان سه‌ربازی سه‌عوودی کوژراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌ سه‌ربازییه‌ی یه‌مه‌ن، وتی: هێزه‌ یه‌مه‌نیه‌کان، ته‌رمی سه‌ربازه‌ کوژراوه‌کانی یه‌مه‌نی له‌و تێکهه‌ڵچوونانه‌یان ڕاگرت هه‌تا ئه‌وه‌ بسه‌لمێنن که‌ هێزه‌ زه‌وینییه‌کانی به‌حره‌ین ڕاسته‌وخۆ له‌ شه‌ڕ و پێکدادانی زه‌وینیی عه‌ره‌بستان بۆسه‌ر یه‌مه‌ن به‌شدارن.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-16 | په‌نجه‌ره: ده‌سدرێژی بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن | سه‌ردان: 177 | Like: 0

can't open file