هه‌ینی ۳۱ خه‌رمانان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

روحانی: کۆڕه‌جێژنی ئیمام ڕه‌زا(ع) به‌ستێن خۆشکه‌ری هاودڵی و هاوهه‌ڵوێستیی په‌یڕه‌وانی دینه‌کانه‌

سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ په‌یامێکی بۆ کۆڕه‌جێژنی نێوده‌وڵه‌تیی فه‌رهه‌نگی وهونه‌ریی ئیمام ڕه‌زا(ع) ، وتی: ئه‌و فستیڤاڵه‌، بوارخۆشکه‌ره‌ بۆ هاوهه‌ڵوێستی و هاودڵی په‌یڕه‌وانی دینه‌کان. حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوێشه‌و له‌ په‌یامێکی بۆ ئاهه‌نگی کۆتایی پێهاتنی سێزده‌هه‌مین کۆڕه‌جێژنی نێوده‌وڵه‌تیی چاندی-هونه‌ریی ئیمام ڕه‌زا(ع) ، وتی: ئه‌و فستیڤاڵه‌ که‌ بۆ بره‌وپێدانی ئه‌ندێشه‌ پاراوه‌کان و میانه‌ڕۆیی ڕه‌زه‌وی و به‌ته‌وه‌ری وتووێژی نێوان دین و مه‌زهه‌به‌کان و به‌پاڵپشتیی مه‌نتق و سه‌نه‌دو به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌کانی جێی ناکۆکی به‌ڕێوه‌چووه‌، ده‌توانێ به‌ستێنێکی شیاو بێت بۆ ته‌عامولی بنیاتنەر له‌جیهان و به‌تایبه‌ت له‌ هاودڵی و هاوهه‌ڵوێستیی په‌یڕه‌وانی دین و ئایینزاکان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ چواری خه‌رمانانی ساڵی1394ی هه‌تاوی، به‌رامبه‌ری11ی زیقه‌عده‌ی 1436ی کۆچی و 26ی ئاگۆستی2015ی زایینی ڕێککه‌وته‌ له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌دایکبوونی پڕخێروبێری ئیمامی هه‌شته‌می شیعه‌کانی جیهان، حه‌زره‌تی ئیمام عه‌لی کوڕی موسه‌ڕه‌زا(ع) .
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-26 | په‌نجه‌ره: ئێران | سه‌ردان: 347 | Like: 0

can't open file