یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

دەستوەردانی هەندێ باڵوێزخانە لە کاروباری ئێراق

ئەندامی کومیسیۆنی پێوەندی دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئێراق ، ژومارێک لە باڵوێزانی بە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتەکەی تومەتبار کرد . هەواڵدەریی بوراسا ئەمڕۆ دووشەممە بە گێڕانەوە لە رەزاق حەیدەری ئەندامی کۆمیسیۆنی پێوەندی دەرەوەیی مەجلیسی ئێراق ، ڕاپۆرتی دا : هەندێ وڵات کە باڵوێزخانە و کونسوڵخانەیان لە ئێراق دا هەیە لەکاروباری ئەم وڵاتە دەستێوەردان دەکەن .
حەیدەری وتی : هەندێ باڵوێزخانە مێژوویەکی درێژخایەنیان لە دەستێوەردان لەکاروباری ئێراق دا هەیە و لە تاقمگەلێکی تایبەت لەم وڵاتە داکۆکی دەکەن و بەم داکۆکی کردنانە بواری دەستپێبوونی ناکۆکیی ئایینی و ئەتنی دەستەبەر دەکەن.
هادی عامری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدریش ڕۆژی شەممەی ئەم حەوتەیە وتی : باڵوێزخانەکانی هەندێ وڵات دەبێ به سه ر چەشنی هاوکاری کردنی خۆیان لەگەڵ ئێراقدا بچنەوە و بزانن کە سەروەری نیشتمانی هێڵی سوورە و خەڵک مۆڵەت نادەن کە هیچ لایەنێک بێ ڕێزی بە پیرۆزگەکانیان بکەن.
عامری ئاماژەی کردە خۆپیشاندانی جەماوەری لە هەندێ پارێزگەی عێراق لەبەر بێ بەش بوونی خەڵک لە خزمەتگوزاری پێویست و وتی : داواکاری خۆپیشاندەران ڕوون و ئاشکرایە بەڵام زانیارییەکان نیشان دەدەن کە هەندێ باڵوێزخانە بۆ دابین کردنی بەرژەوەندییەکانیان ئەم خۆپیشاندانانە بڕەوپێدەدەن و بەنیازی بەسیاسی کردنی خۆپشاندانەکانن.

په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-24 | په‌نجه‌ره: عێراق | سه‌ردان: 283 | Like: 0

can't open file