دووشه‌ممه‌ ۳ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

دیداری جێگری سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌گه‌ڵ "ڤیلادیمیر پوتین"

جێگری سه‌رۆک کۆماری ئیسلامیی ئیران بۆ به‌شی زانست و ته‌کنۆلۆژیا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا دیدار و وتووێژی کرد. به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری ئیرنا؛ له‌ دیداری دوێنێ سێشه‌ممه‌ی "سورێنا سه‌تاری" جێگری سه‌رۆک کۆماری ئێران بۆ به‌شی زانست و ته‌کنۆلۆژیا له‌گه‌ڵ "ڤیلادیمیر پوتین" ی سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له‌ مۆسکۆی پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌ ، بواره‌کانی هاریکاریی نێوان تاران و مۆسکۆ لێک درایه‌وه‌.
ئه‌م دیداره‌ له‌ کاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێ و ڕه‌سمی ده‌سپێکی به‌رپا کرانی پێشانگه‌ی ماکس 2015 ، له‌ ڕۆژاوای مۆسکۆ ئه‌نجام درا، پێشانگه‌ی هه‌وافه‌زای ماکس 2015 سه‌ر له‌ به‌یانی دوێنێ سێشه‌ممه‌ له‌ نزیکی شاری مۆسکۆ و به‌ به‌شدار بوونی کۆمپانیاکانی چالاک له‌ بواری ته‌کنۆلۆژیایی ئاسمانیی ئێران به‌رپا کراوه‌.
سه‌تاری پێشتر له‌گه‌ڵ "دیمیتری ڕاگۆزین"ی جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕووسیا و "ده‌نیس مانتۆرۆف"ی وه‌زیری پیشه‌سازیی ڕووسیا دیدار و وتووێژی کردبوو.
جێگری سه‌رۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ سه‌رووی شاندێکی باڵاوه‌ که‌ له‌ به‌رپه‌رسانی زانستی و ته‌کنۆلۆژیایی، چالاکانی بواری ته‌کنۆلۆژیا و خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆکانی ئێران پێکهاتووه‌، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ سه‌ردانی ڕووسیای کرد تا له‌ دیداریدا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی باڵای زانستیی ئه‌م وڵاته‌، جگه‌ له‌ هه‌واهه‌نگیی زیاتر بۆ په‌ره‌ی هاریکاریی زانستی و ته‌کنۆلۆژیکی ،له‌ یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای هاریکاریی ته‌کنۆلۆژیایی ئێران و ڕووسیا به‌شداری بکات.
یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای هاریکاریی ته‌کنۆلۆژیایی ئێران و ڕووسیا، سبه‌ی (چوارشه‌ممه‌) به‌ ئاماده‌بوونی "دیمیتری ڕاگۆزین" جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕووسیا له‌ مۆسکۆ به‌ڕێوه‌ چوو.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-26 | په‌نجه‌ره: نيونه‌ته‌وه‌يي | سه‌ردان: 179 | Like: 0

can't open file