یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

دڕندەکاریی نوێی دەسدرێژکەرانی سعوودی لە یەمەن

سەرچاوە پزشکییەکانی یەمەن باسیان لە کوژرانی ژومارێک کەسی سیڤیلی یەمەنی کردووە ف لە پەلامارە ئاسمانییەکانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سعوودیا بۆسەر باکووری ئەووڵاتە. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵدەریی ئەلعالەم ، بەهۆی پەلاماری ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی عەڕەبستانی سعودیەوە لە شاری "سەعدە" ، لانیکەم 10 کەسی سیڤیل لەوان 6 ئەندامی بنەماڵەیەک کوژراون.
فڕۆکە شەڕکەرەکانی عەڕەبستان هەروەها بوردومانی شارۆچکەکانی "ئەلحەدیدە" و "ئێب" ی باشووری یەمەنیان توندتر کردووە.
لەلایەکی دیکەوە هێزەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ، لە وەڵام بە دەسدرێژکەریی ئەرتەشی سعودی و پەلاماری بەکرێگیراوانی تەکفیریی عەڕەبستان لە نێوخۆی یەمەن ، بنکەیەکی سەربازی لە ناوچەی "نەجران" ی باشووری ئەووڵاتەیان کردە ئامانج ، کە بەم هۆیەوە 26 چەکداری سعوودی کوژران و بریندار بوون .
ئەرتەش و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە کاردانەوە بەرامبەربە جموجووڵی سەربازیی سوپای عەڕەبستان ، بنکەکانی ئەوانیان لە ناوچەکانی خووبە و ڕەدیف ی جیزان ی باشووری عەڕەبستان بوردومان کرد.
پێشڕەوییەکانی ئەرتەش و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ، لەشەڕ بەدژی ڕەشەکوژانی ئەلقاعیدە لە ستانەکانی تەعیز و زمار شبوە و ئێب هەروا بەردەوامە.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-14 | په‌نجه‌ره: ده‌سدرێژی بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن | سه‌ردان: 139 | Like: 0

can't open file