دووشه‌ممه‌ ۳ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

دوو کوژڕاو لەبه رتەقینەوەی مین لە توڕکیا

تەقینەوەی مینی چێندراو لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا لەلایەن ئەندامانی پەکەکە، کوژرانی دوو سەربازی تورک و برینداری بوونی سێ هێزی دیکەی لێکەوتەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی دوغان ئەم مینە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کاتی تێپەڕینی ئۆتۆموبیلێکی سەربازیی لەڕێگەی شەمزینان سەربە پارێزگەی کوردنشینی حەکاری لەباشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا تەقیەوە .
کاربەدەستانی خۆجێیی وتیان تەقینەوەی مین لەلایەن ئەندامانی پەکەکەوە و بەشێوەی کۆنترۆڵ کراو لە ڕێگەی دوورەوە ئەنجام بووە .
ئاڵۆزییەکانی تورکیا دوای پەلاماری خۆکوژی بۆ سەر چالاکانی لایەنگری کوردەکان لەشاری پرسووس لەباشووری تورکیا و لەنیزیک سنووری سووریا کە 31 کوژراو و نیزیکەی سەد برینداری لێکەوتەوە، دەستپێکرا.
لە 45 ڕۆژی ڕابردوودا 812 ئەندامی پەکەکە لە پەلاماری ئاسمانی سوپای تورکیا بۆسەر باکووری ئێراق و لە تێکهەڵچوونی نێو خاکی تورکیا، کوژران.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-24 | په‌نجه‌ره: نيونه‌ته‌وه‌يي | سه‌ردان: 248 | Like: 0

can't open file