دووشه‌ممه‌ ۳ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

دووهه‌مین مێهره‌جانی شیعری کوردی "مناڵ و مه‌لووچگ" له‌ ئه‌یوان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

شاری ئه‌یوان بۆ دووهه‌مین ساڵی به‌رده‌وام له‌ مانگی داهاتوودا میوانداری مێهره‌جانی ناوچه‌یی شیعری کوردی له‌ ژێر ناوی "مناڵ و مه‌لووچگ" ده‌بێت. به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: بڕیار وایه‌ ئه‌م مێهره‌جانه‌ له‌ ڕۆژانی 14 و 15ی مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له‌ شاری ئه‌یوان و به‌ به‌شداریی هونه‌رمه‌ندانی پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، کوردستان، لوڕستان، هه‌مه‌دان و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به‌ڕیوه‌بچێت. هاوپێوه‌ند به‌م بابه‌ته‌ سه‌رۆکی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی ئه‌یوان بۆ هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند: ئه‌م مێهره‌جانه‌ به‌ ئامانجی پاراستن، دایکیۆمێنێتی شیعر و لایه‌ لایه‌ کوردییه‌کان، ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ وێژه‌ی منداڵان و په‌ره‌پێدانی وێژه‌ی کوردی به‌ به‌شداریی هونه‌رمه‌ندانی پارێزگا کوردنشینه‌کانی ڕۆژئاوای ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. مێهره‌جانی شیعری کوردی "مناڵ و مه‌لووچگ" ساڵی ڕابردووش بۆ یه‌که‌مین جار له‌ شاری ئه‌یوان له‌سه‌ر بابه‌تی شیعر و وێژه‌ی کوردی به‌ڕێوه‌چوو و‌ له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی پارێزگا کوردنشینه‌کانی ئێرانه‌وه‌ پێشوازی لێکرا.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: ئێران | سه‌ردان: 430 | Like: 0

can't open file