یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

دوایین هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان

کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکایی رایانگه‌یاندووه‌ که‌ سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق، چاوه‌ڕیی بڕیاردان و ڕێککه‌وتنی پارته‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێمن. به‌ پێی ڕاپۆتی هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس؛ "مایکێل لافالی" یه‌کێک له‌ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌ که‌ناڵی کوردزمانی NRT ، ڕایگه‌یاند که‌ واشینگتۆن له‌م باره‌وه‌ چاوه‌ڕێی به‌ ئاکام گه‌یشتنی هه‌وڵه‌کان و وتووێژی پارته‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و به‌ ئه‌نجام گه‌یشتن له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌.
له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ "جۆن کێربی" وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ پرێس کۆنفرانسێکدا به‌ ئاماژه‌ به‌ کۆبوونه‌وه‌کانی پارته‌کانی هه‌رێم به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و دواکه‌وتنی کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان تا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 23ی ئاگوست به‌ مه‌به‌ستی ته‌بایی و یه‌کگرتنه‌وه‌ی پارته‌کان، وتی: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ به‌ یه‌کجاری کردنی هه‌ڵوێستی خۆی له‌ سه‌ر پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم، چاوه‌ڕیی ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی کوردستانه‌. شایانی باسه‌ که‌ پارته‌کانی هه‌رێم له‌ کۆبوونه‌وه‌ په‌یتا په‌یتاکانیاندا که‌ له‌ ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ 15ی ئاگوسته‌وه‌ تا سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 19ی ئاگوست به‌ ئاماده‌ بوونی نوینه‌رانی ئه‌مریکا، به‌ریتانیا و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان به‌ڕێوه‌ چوو، ڕێککه‌وتن له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێم که‌ بڕیار بوو ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ بۆ لێکدانه‌وه‌ی پرۆژه‌یاساکانی چاکسازی له‌ یاسای سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم به‌ڕێوه‌ بچی، تا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ بکه‌وێته‌ دواوه‌ و پارته‌کان ده‌رفه‌تێکی زیاتریان بۆ وتووێژ و گه‌یشتن بە ته‌بایی هه‌بێ.
وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و داخوازه‌ له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه‌ ڕه‌ت کرایه‌وه‌، به‌ڵام له‌ ئاکامدا ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌به‌ر ئاماده‌ نه‌بوونی ژماری پێویستی نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌ نه‌چوو. په‌رله‌مانی کوردستان پێشتر و له‌ رۆژی 23ی ژوه‌نی 2015 ، وێرای نه‌یاره‌تیی توندی پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌ مه‌به‌ستی لێکدانه‌وه‌ی پرۆژه‌یاساکانی یاسای سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌ڕێوه‌ برد.
ئێستاکه‌ کۆبوونه‌وه‌کانی پارته‌کانی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم هه‌ر به‌رده‌وامه‌ .
ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق به‌ سه‌ر هه‌رێم رۆژی چوارشه‌ممه‌ 19ی ئاگوست کۆتایی هات و ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ کۆبوونه‌وه‌ی پارته‌کان سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم ئه‌نجام و ده‌سکه‌وتێکی به‌رچاوی نه‌بووه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: کوردستانی عێراق | سه‌ردان: 258 | Like: 0

can't open file