دووشه‌ممه‌ ۳ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

ده‌میرتاش: سه‌رانی په‌که‌که‌ بۆ وتووێژ ئاماده‌ن

سه‌رۆکی پارتی دیمۆکراتیکی گه‌لانی تورکیا باسی له‌ئاماده‌بوونی سه‌رانی پارتی کریکارانی کوردستانی تورکیا کرد بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌م وڵاته‌. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ری رۆژنامه‌ی میلییه‌ت چاپی تورکیا، سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنیران له‌ئانکارا له‌ده‌وڵه‌تی تورکیا داوایکرد که‌مته‌رخه‌م نه‌بێ له‌حه‌نای په‌یامی سه‌رانی په‌که‌که‌ بۆ وتووێژو دانووستان. ئه‌و گوتی له‌مه‌و به‌دواوه‌ په‌که‌که‌ به‌شێوه‌ی یه‌ک لایانه‌ ئاگربه‌س ڕاناگه‌ێنیت، ده‌میرتاش له‌وڵامی پرسیارێک له‌باره‌ی ئاماده‌یی پارتی دیمۆکراتیکی گه‌لان بۆ به‌شداری له‌ده‌وڵه‌تی کاتی هه‌ڵبژارده‌یی له‌ته‌نیشت پارتی دادوگه‌شه‌پێدان به‌جه‌ختکردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ها کرده‌وه‌یه‌ک به‌مانای ڕێککه‌وتن نییه‌ له‌گه‌ڵ پارتی دادوگه‌شه‌پێدان،گوتی: پارتی دیمۆکراتیکی گه‌لان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌که‌شێکیته‌ندروست و سالم دا به‌ڕێوه‌بچێت وبه‌مه‌به‌ستی پێشگرتن له‌که‌ڵکی خراپ وه‌رگرتن له‌ئیمکاناتی ده‌وڵه‌تی وه‌ها بڕیاریکی گرتووه‌. ئه‌وگوتیشی :6 ملوێن که‌س له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی تورکیا به‌م پارته‌ ده‌نگیان داوه‌ وپارتی دیمۆکراتیکی گه‌لان ئه‌ومافه‌ی هه‌یه‌ سێ وه‌زاره‌تخانه‌ی هه‌بێ له‌ده‌وڵه‌تی کاتی دا.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: نيونه‌ته‌وه‌يي | سه‌ردان: 200 | Like: 0

can't open file