یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

ده‌سپێکرانی مانۆڕی کۆپاپۆڕی باکووریی ڕووسیا له‌ ناوچه‌ی جه‌مسه‌ری شومال

کۆپاپۆڕی باکووری سوپای رووسیا مانۆری تاکتیکی له‌ناوچه‌ی جه‌مسه‌ری شومالی به‌ئامانجی تاووتوێی ئاماده‌یی سه‌ربازه‌کانی بۆ جێ به‌جێ کردنی هه‌ڵمه‌ت له‌ سه‌رزه‌وییه‌ نه‌ناسراوه‌کان ده‌س پێ کرد. به‌پێی راپۆری هه‌واڵده‌ریی ئیسنا به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ سپۆتنیک؛ وادیم سرگا، وته‌بێژی کۆپاپۆڕی باکووری سوپای ڕووسیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند؛ ئه‌و کۆپاپۆڕه‌ یه‌که‌م مانۆڕه‌که‌ی بۆ به‌رگریی له‌ دامه‌زراوه‌یه‌کی پیشه‌سازیی گرینه‌ له‌ناوچه‌ی جه‌مسه‌ری شومال ده‌س پێ کردووه‌.
ناوبراو وتی: ئه‌و مانۆڕه‌، له‌نیمچه‌ دوورگه‌ی تایمیر له‌نێزیک شاری نوریلسک ئه‌نجام ده‌گرێت.
ئامانج له‌و مانۆڕه‌، هاواهه‌نگی و ته‌عامولی یه‌که‌ی جۆربه‌جۆر و هه‌روه‌ها تاووتوێی ئاماده‌یی ستاف و که‌ره‌سته‌کان بۆ جێ به‌جێ کرانی هه‌ڵمه‌ت له‌سه‌رزه‌وییه‌ نه‌ناسراوه‌کانی جه‌مسه‌ری شومال ڕاگه‌یێندراوه‌.
شیاوی ئاماژه‌یه‌، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا ئه‌مڕۆ هه‌روه‌ها باسی مانۆڕی تایبه‌تی ڕووسیای کرد به‌ئاماده‌بوونی شه‌ش هه‌زار سه‌رباز و 750 جۆر چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت له‌ شه‌ش ناوچه‌ له‌ناوچه‌ سه‌ربازییه‌ ڕۆژاوایی وناوه‌ندییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌.
ئامانج له‌ به‌ڕێوه‌چونی ئه‌و مانۆڕه‌، داکۆکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیاو به‌رنامه‌ی ڕاهێنانه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-24 | په‌نجه‌ره: نيونه‌ته‌وه‌يي | سه‌ردان: 148 | Like: 0

can't open file