چوارشه‌ممه‌ ۲۹ خه‌رمانان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی پێگه‌یه‌کی دیکه‌ی عه‌ره‌بستان له‌لایه‌ن سوپای یه‌مه‌ن

هێزه‌کانی سوپاو هێزه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کانی یه‌مه‌ن، کۆنترۆڵی یه‌کێکی دیکه‌ له‌ پێگه‌ سه‌ربازییه‌کانی عه‌ره‌بستان له‌ پارێزگای جازان له‌ باشووری ڕۆژاوای ئه‌و وڵاته‌یان گرته‌ده‌ست. به‌پێی راپۆری"الرای العالم"ی ئۆردۆن، هێزه‌کانی سوپا و هێزه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کانی یه‌مه‌ن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ به‌گرتنه‌وه‌ی پێگه‌ی سه‌ربازی مه‌شعه‌ل له‌ ستانی جازان ، بورجی ئاگاداریی ئه‌و پێگه‌یان تێکشکاند.
ئه‌و کرده‌یه‌ی هێزه‌کانی سوپاو هێزه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کانی یه‌مه‌ن له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ په‌ره‌سه‌ندنی په‌لاماره‌کانی عه‌ره‌بستان بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن ئه‌نجامی گرت.
هێزه‌کانی سوپاو هێزه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کانی یه‌مه‌ن ڕۆژی شه‌ممه‌ش توانیان کۆنترۆڵی پێگه‌ی مه‌لحه‌مه‌ی عه‌ره‌بستان له‌ پارێزگای جازان بگرنه‌ده‌ست.
ئه‌و هێزانه‌ پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردووش به‌هێرش بۆسه‌ر پێگه‌ی سنووریی "التویلق" له‌ پارێزگای جازان له‌ باشووری ڕۆژاوای عه‌ره‌بستان، وێڕای به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی کۆنترۆڵی ئه‌و پێگه‌یه‌، ده‌یان ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی، زرێپۆش، تانک و مین هه‌ڵگره‌وه‌ی سوپای عه‌ره‌بستانیان تێک شکاند.
عه‌ره‌بستان له‌26ی مارسه‌وه‌ تاکوو ئێستا ناوچه‌ جیاجیاکانی یه‌مه‌نیان له‌ڕێی ئاسمانه‌وه‌ داوه‌ته‌ به‌رپه‌لامار که‌ کوژرانی هه‌زاران شارومه‌ندی یه‌مه‌نی لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-23 | په‌نجه‌ره: ده‌سدرێژی بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن | سه‌ردان: 176 | Like: 0

can't open file